منداڵێكى دانیشتووى شارى هه‌ولێر تووشى نه‌خۆشییه‌كى ده‌گمه‌ن ده‌بێت و به‌گوته‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، ئه‌و منداڵه ته‌نیا به خواردنى "گه‌چ و سووتكى جگه‌ره" هێور ده‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه "زۆرجار په‌ناى بۆ خواردنى بزماریش بردووه".
محه‌مه‌د كارزان ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن سێ ساڵانه‌ی نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه‌كه‌ی هه‌یه، به‌ڵام تا ئێسته پزیشك هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان بۆ روون نه‌بووه‌ته‌وه.
دایكى محه‌مه‌د كه پێى باش نه‌بوو ناوى بڵاو بكرێته‌وه، به"وشه"ى راگه‌یاند كه كوڕه‌كه‌ى تووشى نه‌خۆشییه‌ك بووه ده‌گمه‌ن و په‌نا بۆ خواردنى گه‌چ و شتى تر ده‌بات، بۆیه به‌و هۆیه‌وه هه‌وڵیان داوه ئه‌و شتانه دوور بخه‌نه‌وه لێی كه ئه‌و ده‌یخوات.
ئه‌و نه‌خۆشییه له‌وكاته‌وه ده‌ركه‌وت كه وه‌ك دایكى محه‌مه‌د ده‌یگێڕێته‌وه، "ڕۆژێكیان كوڕه‌كه‌م له پڕ ده‌ستی بۆ قورگی برد و تۆزێك كۆخی و به په‌له قوڕگیم كرده‌وه، بینیم شتێك كه ڕه‌نگی له زیو ده‌چێت له‌ناو قورگی ڕاوه‌ستابوو، به په‌له بردم بۆ نه‌خۆشخانه.
"له نه‌خۆشخانه‌ی ڕۆژئاوای هه‌ولێر دوای هێشتنه‌وه‌ی، پشكنینی وردیان بۆ كرد و تیشكیان بۆ گرت، ده‌ركه‌وت دوو بزماری خواردووه كه یه‌كێك له بزماره‌كان له‌ناو ڕیخۆڵه‌ی بوو و ئه‌ویتر له‌ناو قورگی مابووه‌وه، ئێسته بزمارێك له له‌شى منداڵه‌كه ماوه‌ته‌وه و توانراوه ته‌نیا یه‌ك دانه‌ى ده‌ربهێنرێت" دایكی محه‌مه‌د وای گوت.
به‌گوته‌ى دایكى ئه‌و منداڵه، محه‌مه‌د جگه له بزمار، گه‌چ و سووتكى جگه‌ره ده‌خوات و ده‌ڵێت، "تا ئه‌و شتانه نه‌خوات منداڵه‌كه‌م ئاسووده نابێت و له جووڵه ناوه‌ستێت".
دایكى درێژه به‌قسه‌كانى ده‌دات و باس له‌وه ده‌كات كه بردوویانه بۆ لای پزیشكى پسپۆڕ، به‌ڵام تا ئێسته ئه‌وه‌یان بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و نه‌خۆشییه چییه و ئه‌و منداڵه بۆ به‌خواردنى ئه‌و كه‌ره‌ستانه هێور ده‌بێته‌وه، ته‌نیا باسیان له‌وه كردووه كه ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌گمه‌نه و وه‌ك خۆى ده‌ڵێت، "هیچ كام له خانه‌واده‌ى دایك و باوكى ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان نه‌بووه".
له به‌رامبه‌ردا د. عه‌بدولسه‌بوور ئه‌حمه‌د حوسێن پزیشكى پسپۆڕى منداڵان، به"وشه"ى راگه‌یاند، ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌یه و ئه‌و منداڵانه‌ى تووشى ئه‌و نه‌خۆشییه ده‌بن، به‌رده‌وام حه‌ز به خواردنى گه‌چ یان قوماش و قوڕ ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، ئه‌و نه‌خۆشانه تووشى كه‌مخوێنى ده‌بن و ماده‌ى ئاسن له له‌شیاندا كه‌مه، بۆیه پێویست به‌گۆڕینى خوێنیان هه‌یه، به‌شێكیش له‌و منداڵانه تووشى ده‌ردانی لیك ده‌بن به به‌رده‌وامى.
هاوكات د. ئازاد عه‌لى پسپۆڕى ده‌روونزانى، بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و نه‌حۆشییه پێى ده‌ڵێن "پیكه"، حاڵه‌تێكى تایبه‌ت و نه‌خۆشییه‌كانى خواردن ده‌گرێته‌وه و به‌شێكه له نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان.
زیاتر گوتى، ئه‌و نه‌خۆشییه منداڵان و هه‌ندێك جاریش ئافره‌تى دووگیان ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره له كوردستان منداڵ تووشى ئه‌و حاڵه‌ته ببێت.
ئه‌و پزیشكه ده‌روونییه ئاماژه‌ى دا، هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه پێوه‌ندى به كه‌مى هه‌ندێك ماده هه‌یه له له‌شى مرۆڤ كه وای لێ ده‌كات په‌نا بۆ ئه‌و شتانه ببه‌ن كه ناخورێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى تێكچوونى ماوه‌ى بایه‌لۆجى رۆڵى هه‌یه.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا گوتى، هه‌ندێك جار منداڵه‌كه هاوشانى ئه‌و نه‌خۆشییه، تووشی نه‌خۆشیى بیرۆكۆڵى ده‌بێت یان ئۆتیزمى هه‌یه، بۆیه پێویسته ته‌واوى نه‌خۆشییه‌كانى ئه‌و كه‌سه ده‌ستنیشان بكرێت و ئه‌گه‌ری بوونى نه‌خۆشیى تر‌ى ده‌روونى لێ ده‌كرێت.
ئه‌و پسپۆڕه گوتى، هه‌ندێك گۆڕانكارى له ژیان واى كردووه ئه‌و نه‌خۆشییانه هه‌بن، له كاتێكدا چه‌ندان ساڵه نه‌خۆشى له‌و جۆره له وڵاتانى ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ى تر هه‌بووه و پێوه‌ندى به ژیانێكى ناته‌ندروست هه‌یه.
وشه/ هه‌ولێر-محه‌مه‌د میران