كامێرایەك تاوانباران ئاشكرا دەكات

:: PM:01:33:19/07/2017 ‌

زانایان و شارەزایان داهێنانێكی نوێی تەكنەلۆجیایان بۆ كامێرا پێشكەوتووەكان دۆزییەوە كە یارمەتیدەرێكی بەهێزی هێزە تەناهییەكان و پۆلیس دەبێ بۆ دۆزینەوەی تاوانباران و كەسانی ڕفێنراو و شوێنبزركراو، لە ڕێی خوێندنەوەی ڕووخساری كەسەكانەوە ڕاستییەكان ئاشكرا دەكات.

دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئەو كامێرایە بە پڕۆژەی "Neurala" ناسراوە و بە زەیرەكترین كامێرا لە دنیا دادەنرێ، تەواوی جەستە دەپشكنێ و لە نێو ئاپۆرای خەڵك بەشێوەیەكی خۆكارانە بە دوای تاوانباران و كەسانی ڕفێنراو دەگەڕێ و ڕووخسارەكان دەخوێنێتەوە، زانیاریی لەبارەی تەواوی كەسەكان كە دەكەونە بەر هاوێنەی كامێراكە دەخاتە سەر شاشەی كۆمپیوتەری بەردەستی پۆلیسەكان.

پۆلس ستینبێرگ سەرۆكی جێبەجێكاری تەكنەلۆجیا لە كۆمپانیای مۆتورۆلا كە بەشداری سەرەكی و بەرهەمهێنەری سەرەكی ئەو جۆرە كامێرایەیه، گوتی: كامێراكە تواناكانی زۆر ناوازەن و تا ئێستە مرۆڤ كامێرای لەو شێوەیەی بەرهەم نەهێناوە، بە بەكارهێنانی لەلایەن پۆلیسەوە پێوەرەكانی سەلامەتی و ئاشتی و ئاسایشی كۆمەڵگەكان بەرزتر دەكاتەوە.

كامێراكە خۆكارانە بە دوای ڕووخساری كەسە ڕفێنراوەكان دەگەڕێ لە نێو ئاپۆرای خەڵك و هەركاتێك بیدۆزێتەوە، پۆلیسەكان ئاگەدار دەكاتەوە، بە كۆمپیوتەرێكی بچووك پێوەست كراوە كە هاوشێوەی مۆبایلێكە و لە دەست پۆلیسەكان دەبێ. مۆتورۆلا دەڵێ، بە سیستەمێكی زۆر پێشكەوتوو پڕۆژەكە بەرهەم هێنراوە و كامێراكەی ناو نراوە Si500 و دەتوانرێ بە یەخەی كراسی پۆلیسەكانیشەوە هەڵبواسرێت.

سەرچاوە/RT.









وشە - باز ئه‌حمه‌د