خاتوونه گۆرانیبێژ ئازه‌ر قوبادى خوشكى ده‌رهێنه‌ر و سینه‌ماكارى ناسراوى كورد به‌همه‌نى قوبادى، كار بۆ چه‌ند گۆرانییه‌كى نوێ ده‌كات و وه‌ك یه‌كه‌م ماڵپه‌ڕ بۆ "وشه" له‌باره‌یان ده‌دوێت.
ئازه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به"وشه"ى راگه‌یاند: وه‌ك كارى نوێی هونه‌ریم، له ئێسته‌دا كار بۆ سێ گۆرانیى نوێ ده‌كه‌م به‌دوو زمانى جیاواز، دوو له‌و به‌رهه‌مانه به‌زمانى فارسین و یه‌كێكیان به‌زمانى كوردییه، خۆم و سێ موزیكژه‌ن له‌هه‌ریه‌ك له وڵاتانى سوید و ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریان بۆ ده‌كه‌ین .
هه‌روه‌ها گوتی، گۆرانییه كوردییه‌كه به‌ناوى "یاره" و له كارى خۆم و گریگۆرییه و له شیعری هێمن هه‌ژاره، هه‌ریه‌ك له گۆرانییه فارسییه‌كان له‌لایه‌ن ناهید حوسێن په‌ناهى و ئه‌وى تریان له‌لایه‌ن محه‌مه‌د كارى نووسینیان بۆ كردووه، له سوید كارى میكس و ماسترینگیان بۆ ده‌كرێت .
شایه‌نى باسه گۆرانیبێژى ناوبراوى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان، ماوه‌یه‌كى زۆره به‌زمانى فارسى و كوردى گۆرانى ده‌ڵێت و خاوه‌ن چه‌ند به‌رهه‌مى گۆرانییه، ده‌یه‌وێت فه‌رهه‌نگ و كولتورى كوردى له‌ڕێى گۆرانى و موزیكه‌وه بهگلانى تری دنیا بگه‌یه‌نێت .
"ژیانێكى خۆش" و گۆرانى "ئه‌رمه‌نى" له‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه ماوه‌یه‌كه بڵاوى كردوونه‌ته‌وه، گۆرانى "ژیانێكى خۆش" له ئاوازى خۆى و ئهریوانه و له تێكستى ئهریوانه، گۆرانى "ئه‌رمه‌نى" هى هونه‌رمه‌ندى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان حه‌مید حه‌میدییه به‌شێوازێكى نوێ تۆمارى كردووه‌ته‌وه.
ئازه‌ر قوبادی له بانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایك بووه و خوێندنى سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی هه‌ر له‌وێ ته‌واو كردووه، دواتر له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چووه‌ته تاران و خوێندنى ماسته‌رى له تاران ته‌واو كردووه، له ساڵى 2001 له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ى چووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و هه‌ر له‌وێ ژیانى هاوسه‌رگیرى پێك هێناوه و خاوه‌ن دوو منداڵه. ئه‌لبوومێكى گۆرانى له ساڵى 2015 بڵاو كردووه‌ته‌وه.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانى