به دوای دڵخۆشییه‌كی به‌رده‌وامدا ده‌گه‌ڕێیت و ده‌ته‌وێ دڵخۆشییه‌كه‌ت بگه‌یه‌نێ به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینیت؟ له هه‌مووی گرنگتر پێت خۆشه له ڕووی ده‌روونییه‌وه ئاسووده بیت؟
ئه‌ركه له‌سه‌رت له مامه‌ڵه‌كردنتدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، كه‌سێكی كراوه و ڕاستگۆ و كۆمه‌ڵایه‌تی بیت، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له لووتبه‌رزی و خۆبه‌زلزانی، چونكه ئه‌م ڕه‌وشتانه هیچ كه‌سێك له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت حه‌زی لێ ناكات و وات لێ ده‌كات هه‌میشه ته‌نیا بیت و به‌رده‌وام شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌روونی خۆتدا بكه‌ی، ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆی بێتاقه‌تی و بێزاری به‌رده‌وام.
هه‌رگیز دوودڵ مه‌به له بیركردنه‌وه له‌وه‌ی چۆن بتوانی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت له خۆت ڕازی بكه‌یت و به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌كانیان بگری، چونكه بیركردنه‌وه له‌م شتانه دوورت ده‌كا له هه‌ڵه و وات لێ ده‌كات هه‌میشه له‌ناو خه‌ڵكدا به كه‌سێكی گه‌وره سه‌یر بكرێیت و دڵت خۆش بێت، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه تووشی ماندووبوون و خه‌مۆكی و سترێسێكی زۆر له‌سه‌ر مێشكت ده‌كات.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، هه‌میشه ده‌وروبه‌رت به شێوه‌یه‌ك فێر بكه‌یت كه له شێوازه تایبه‌ته‌كه‌ی تۆ ڕازی بن و خۆشیان بوێی، چونكه هه‌وڵدان بۆ لاساییكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر تووشی قه‌له‌قی و دوودڵیت ده‌كات، هه‌میشه به شێوازێكی ئه‌رێیی بیر له توانا و لێهاتوویییه‌كانت بكه‌ره‌وه و به خۆت بڵێ ده‌توانی ئه‌وانی تریش دڵخۆش بكه‌ی نه‌ك هه‌ر ته‌نیا ده‌روونی خۆت.
مه‌هێڵه ڕه‌خنه و قسه ناخۆشه‌كانی ده‌وروبه‌رت كارت لێ بكا و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیت له‌سه‌ر دروست بكات، پێویسته ڕێگری بكه‌یت له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان وات لێ ده‌كه‌ن به‌و شێوه‌یه بیت كه ئه‌وان پێیان خۆشه، به‌رده‌وام هه‌وڵ بده ته‌رازوویه‌ك له نێوان بۆچوونی خه‌ڵكی و داواكارییه‌كانی مێشكت دروست بكه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك.