پێنج خۆراك كۆلیسترۆل دادەبەزێنێت

:: PM:06:27:19/07/2017 ‌

كۆلسترۆلی بەرز لە خوێندا لەوانەیە تەندروستیت تێك بدات و نەخۆشی دڵ و جەڵتەت تووش بكات. پەستانی بەرزی خوێن لە بوونی كۆلیسترۆلەوە روو دەدات و ئەم هەموو خواردنە چەورەی كە ئێستە لە ماركێتەكاندا هەن، كاری دابەزاندنی كۆلیسترۆلیان گران كردووە.

ئەگەر كۆلیسترۆل بەرز بوو لەناو خوێندا، پێویستە ئاگات لەوە بێت كە دەیخۆی و لەوانەیە پێویستیت بە ئامۆژگاری تەندروستی هەبێت بۆ ئەوەی كۆلیسترۆلەكەت كۆنترۆڵ بكەی، بەڵام ئەگەر دەتەوێت كۆلیسترۆل لە خوێنت دابەزێنیت، ئەم پێنج جۆرە خۆراكە بخۆ بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات:

یەكەم/ شۆفان

  ڕیشاڵەكانی شۆفان پرۆتینە لێكئاڵاوەكان تێك دەشكێنن كە بە كۆلیسترۆل ناو دەبرێت، بە مانایەكی تر ئەو پێكهاتەی لە شۆفاندا هەیە یارمەتی كەمكردنەوەی كۆلیسترۆل دەدات، رۆژانە یەك قاپ لە شۆفان كۆلیسترۆل لە لوولەكانی خوێندا ناهێڵێت و لە چەوری دەتپارێزێت.

دووەم/ ماسی

ئۆمێگا سێ لە ماسیدا پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە و كاریگەری نەخۆشیی دڵیش ناهێڵێت، باشترین جۆری ماسی بە پێی ئەمەریكا، ماسی ماكریل و سەلەمۆن و هێرینگ و توونەیە كە بەشێوەیەكی خێرا كار دەكەنە سەر كەمبوونی كۆلیسترۆل. ئەگەر حەز بە ماسی ناكەی، ئەوە رۆنی ماسی بخۆ كە هەمان پێكهاتەی پرۆتینی ماسی هەیە.

سێیەم/ گوێز

گوێز كۆلیسترۆل دادەبەزێنێت لە خوێندا و بەستەرەكانی لوولەی خوێن دەپارێزێت، كاتێك گوێز دەخۆی بە پێی سیستەمێكی دیاریكراو و تەندروست، ئەوا یارمەتیت دەدات لە دابەزاندنی كۆلیسترۆل، بەڵام بە پێی سیستەم نەیخۆیت، ئەوا كێشەت بۆ دروست دەكات، وەك زیادبوونی كێش، بۆیە دەبێت لە رۆژێكدا رێژەیەكی كەم لە گوێز بخۆیت.

چوارەم/ زەیتی زەیتوون 

باشترین پێكهاتە لەخۆ دەگرێت كە بۆ جەستەی مرۆڤ بەسوودن و خواردنێكی زۆر باشە بۆ كەمكردنەوەی كۆلیسترۆل لە خوێندا و چەوری زیاد ناكات و كاریگەری خراپی نییە بۆ لوولەكانی خوێن.

پێنجەم/ شوكڵاتەی رەش

توێژینەوەكان دەریانخستووە كە شوكڵاتەی رەش كاریگەرییەكی باشی هەیە لە دابەزاندنی كۆلیسترۆل و چالاككردنی لوولەكانی خوێن. چەندان جۆری شوكڵاتەی رەش وەك دەرمان بەكار دێت بۆ زۆر نەخۆشی، بەڵام بەبێ خواردنی شیرنەمەنی لەگەڵیدا.

سەرچاوە: getholistichealth

و: رۆزی عەبدورەحمان  




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل