كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كۆتاى هات و ئه‌و حزبه داوا ده‌كات كه شاندێك بچێته به‌غدا و سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانیش ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى تهمووز، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كۆبۆوه و وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر "وشه" بڵاوى كردبووه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنى ئه‌نجامی سه‌ردانى شاندى یه‌كێتى بۆ ئێران و پرسى هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم.
به پێى راگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى یه‌كێتى ئاماژه به‌وه كراوه كه مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كێتى بڕیاری داوه به زووترین كات شاندى یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئێران سه‌ردانى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات.
هاوكات هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا راى گه‌یاندووه له‌به‌ر باشتر راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانی ریفراندۆم و تێگه‌یشتنی هه‌مه‌لایه‌نه، به پێویستی زانیووه له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندێكى هاوبه‌شی كوردستانی سه‌ردانی به‌غدا بكات و شاندێكى یه‌كێتیش سه‌ردانی توركیا بكات.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئهیلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد.