دوای ئه‌وه‌ی خوشكی ئه‌ڤین ئاسۆ وێنه‌كانی ڕۆژی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی تایبه‌تی خۆی بڵاو كرده‌وه له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ئه‌و كاره‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی له ناوه‌ندی هونه‌ری دروست كرد و زۆرترین قسه له‌سه‌ر مێوانه‌كانی كران.
چێواز ئاسۆ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی "نێت تیڤی" و خوشكی ڕاگه‌یاندكاری به‌ناوبانگی كوردستان ئه‌ڤین ئاسۆیه، له ڕۆژی دووشه‌م 17-7-2017 ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، دوای خۆشه‌ویستییه‌كی درێژخایه‌ن بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵ "بڵند فه‌رهاد"، كه یه‌كێك بوو له كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه.
له‌ناو ئاهه‌نگه‌كه‌ی چێواز ته‌نیا مێوانه‌كان پێك هاتبوون له كارمه‌ندانی كه‌ناڵی "نێت تیڤی" و بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ڕاگه‌یاندن نه‌بووه بڕواته ژووره‌وه و وێنه‌ی به‌شداربووانی ئاهه‌نگه‌كه بگوازێته‌وه، به یانووی بوونی مێوانی تایبه‌ت و ئاهه‌نگی خێزانی.
ئه‌و وێنانه‌ی چێواز له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوی كردنه‌وه، پێشكه‌شكاری سه‌ركه‌وتووی كه‌ناڵی "نێت تیڤی"ی ئه‌ڤین ئاسۆ كه هاوكات به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه‌ش ده‌ركه‌وتبوو، كه سه‌رجه‌م وێنه‌كان له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه گیرابوون به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك یان مێوانێكی هونه‌ری داوه‌ت كرابێت.
ئه‌ڤین له ساڵی ١٩٨٦ له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له‌دایك بووه و له خوێندنگه‌ی سوركێو كه تێیدا خوێندكار بووه كاری شانۆیی كردووه.
جگه له ئه‌ڤین ئاسۆ "ئارامۆ" خاوه‌نی فه‌رمی كه‌ناڵه‌كه له‌و ئاهه‌نگه‌دا بینراوه و ێنه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی كه‌ناڵه‌كه گرتووه، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه دێت كه ماوه‌یه‌كی زۆره ئارامۆ و ئه‌ڤین ئاسۆ پێكه‌وه ده‌رنه‌كه‌وتوون، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌یه‌كه‌وه به‌شداری ئاهه‌نگێك بكه‌ن و دڵخۆشی خۆیان ده‌رببڕن.
چێواز ماوه‌یه‌كه وه‌ك پێشكه‌شكار ده‌ستبه‌كار بووه‌و به وێنه‌كانی ڕۆژی ئاهه‌نگه‌كه‌ی هه‌وادارانی سه‌رسام كرد.