شاعیری هونه‌ری گۆرانی ناسراوی عه‌ره‌بی ئه‌بی كه‌ره‌م، خانمه گۆڕانیبێژی لبنانی نه‌وال زوغبی به دز تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌وادارانی خانمه هونه‌رمه‌ندی لبنانی نه‌وال زوغبی تووشی سه‌رسوڕمان ده‌بن، پاش ئه‌وه‌ی شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌بی تۆنی ئه‌بی كه‌ره‌م له ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك زوغبی به دز تۆمه‌تبار ده‌كات.
تۆنی ئه‌بی كه‌ره‌م ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له كاتێكدا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك داده‌نێت، ئه‌و ده‌ڵێت، گۆرانی
"بحب كتیر" هه‌مان هۆنراوه و ئاوازی گۆرانیبێژ وه‌سیم فارسییه، به‌ڵام هه‌ندێك له وشه و به‌شێكی كه‌می ئاوازه‌كه‌ی ده‌ستكاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به گۆرانی خۆی بیناسێنێت.
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌شدا هه‌وادارانی نه‌وال دژی وه‌ستانه‌وه و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی پشتیوانیان له قسه‌كانی ئه‌بی كه‌ره‌م ده‌كرد، نه‌والیان به دز ناو ده‌برد و پێیان ده‌گوت كه كارێكی نه‌شیاوت كردووه و فێڵت له ئێمه‌ش كرد.
ئه‌مه له كاتێكدا "
بحب كتیر" یه‌كێكه له گۆرانییه نوێیه‌كانی نێو ئه‌لبومه تازه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌وال زوغبی كه له ساڵی 2017 بڵاوی كرده‌وه.
نه‌وال زوغبی گۆرانیبێژێكی به‌ناوبانگی لبنانییه و به ئه‌ستێره‌ی ئاڵتوونی ناسراوه و له‌دایكبووی ساڵی 1971، یه‌كێكه له گۆرانیبێژه سه‌ركه‌وتووه‌كانی نێو مۆسیقای شه‌رقی و جیهانی عه‌ره‌بیدا، له ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه.