گرته‌ی ڤیدیۆیی كچێكی سعوودی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا پۆشینی ئه‌و جۆره جلوبه‌رگه له وڵاتی سعوودیه قه‌ده‌غه‌یه به پێی یاسا ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كولتوور و نه‌ریتی ئه‌و وڵاته‌شدا ناگونجێت.
ئه‌م ڤیدیۆیه ڕای هاووڵاتییانی سعوودیه‌ی كردووه به دوو به‌شه‌وه هه‌ندێكیان به ئازادی تاكه كه‌سی ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن ناكرێ ئه‌وه‌ی بێته ناو وڵاتمان ئێمه به‌زۆر دایپۆشین له‌كاتێكدا خۆی ئه‌وه‌ی ناوێت، به‌شێكیتریان به لادان له دین و ڕێساكانی خودا و كولتووری وڵات ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن سعوودیه وڵاتی خاكی پیرۆزه ناكرێت ئه‌م كاره دووباره ببێته‌وه، چونكه ئاسانكارییه‌كه بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌دڕه‌وشتی له ته‌واوی وڵات‌دا.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی ژنه‌كه به ته‌نووره‌یه‌كی كورته‌وه كه له سعودییه قه‌ده‌غه‌یه، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا تا وای كرد پۆلیس به‌دوایدا بگه‌ڕێت و ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه گیراوه و به پێی یاسای ئه‌و وڵاته بێت له داهاتوودا ئه‌گه‌ر ته‌واوی ئه‌و تاوانه له‌سه‌ری بسه‌لمێنرێ، نزیكه‌ی 110 جڵته‌ی لێ ده‌ده‌ن.