گواردیۆلا سەبارەت بە رۆیشتنی ئەگوێڕۆ چی گوت؟

:: AM:10:10:20/07/2017 ‌

پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی قسەی خۆی سەبارەت بە دەنگۆی رۆیشتنی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكەی سێرجیۆ ئەگوێڕۆ لەم هاوینەدا كرد.

رۆژنامە ئینگلیزییەكان بڵاویان كردبووەوە كە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ ئەگوێڕۆ دەدات.

لەمبارەیەوە گواردیۆلا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی ئینگلیزی (بی بی سی) رایگەیاند: ئەگوێڕۆ هێرشبەری تیپەكەمانە و وەرزی داهاتووش لەگەڵمان بەردەوام دەبێت.

لای خۆشییەوە یانەی چێڵسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی ئینگلیزی دوێنێ چوارشەم ئاشكرای كردبوو كە توانیویانە رێككەوتن لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بكەن بۆ گواستنەوەی هێرشبەری ئیسپانی ئەلڤارۆ مۆراتا بە بەهای 75 ملیۆن پاوەن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م