نه‌خۆشیی شه‌كره‌ت هه‌یه؟ بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداری بیت، باشترین چاره‌سه‌ر له‌ناو ماڵه‌كه‌تدا ده‌ست ده‌كه‌وێت. له نوێترین توێژینه‌وه‌دا پسپۆڕانی بواری پزیشكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بروكلی باشترین خۆراكه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی شه‌كره.
پێشتر زانایان له زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌دا بۆیان سهلماندبووین، بروكلی ده‌بێته هۆی نه‌هێشتنی مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه. لێكۆڵه‌رانی ده‌زگه‌ی شه‌كره له زانكۆی ''لۆند''ی سویدی له نوێترین توێژینه‌وه‌دا یه‌كێكی تر له سووده‌كانی بروكلیان بۆ ده‌ركه‌وتووه، كه باشترین خۆراكه بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی شه‌كره.
بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه، توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دوو مشكی تووشبوو به نه‌خۆشیی شه‌كره ئه‌نجام دا، كه پێشتر ده‌رمانی میتفورمین (دژه شه‌كره)یان بۆ به‌كار هاتبوو، بۆ تاقیكردنه‌وه‌كه چه‌ند پارچه‌یه‌ك بروكلیان پێ دان كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆرتر و خێراتر له به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه شه‌كره‌كه‌ی دابه‌زاند. به‌مه‌ش زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت خواردنی بروكلی كاریگه‌رییه‌كی زۆر و خێراتری هه‌یه له‌سه‌ر دابه‌زین و نه‌هێشتنی نه‌خۆشیی شه‌كره.
هۆكاری سه‌ره‌كی به‌رزبوونی ڕێژه‌ی شه‌كره، خراپ به‌كارهێنانی ئه‌نسۆلینه له تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه كه نزیكه‌ی %90 یان ده‌گرێته‌وه، ده‌بێته هۆی شۆڕبوونی ورگ و تێكدانی خانه‌كانی جه‌سته، بۆیه زانایان داوای خواردنی بروكلی ده‌كه‌ن له جیاتی به‌كارهێنانی هه‌ر ده‌رمان و چاره‌سه‌رێكی تر.
بۆ خۆ پاراستن له تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره، پێویسته ژه‌مه خۆراكییه‌كی به سوود بخۆیت له‌گه‌ڵ به‌رده‌وام ڕۆیشتن و ڕۆژانه وه‌رزشكردن، چونكه به شێوه‌یه‌كی گشتی تێكچوونی سیسته‌می خواردن، ته‌مه‌ڵی، بێتاقه‌تی و زۆر دانیشتن، هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوونن به‌م نه‌خۆشییه.
بروكلی جۆرێكه له ڕووه‌كه وه‌رزییه‌كان كه له زۆرترین ڤیتامین و پرۆتین و كالۆری پێك هاتووه، خواردنی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له بروكلی یارمه‌تیده‌ره بۆ نه‌هێشتنی مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه و شه‌كره، ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ی پێكهاته‌كانیه‌تی:
نزیكه‌ی 89.4 گرام ئاو، 141 كالۆری، 2.82 گرام پرۆتین، 6.64 گرام كاربۆهیدرات، چه‌وری 0.37 گرام.