بایرن میونشن نرخی فرۆشتنی ریناتۆ سانچێز دیاری دەكات

:: AM:11:03:20/07/2017 ‌

یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی ئەڵمانیا نرخی ئەستێرە لاوەكەی پورتوگالی ریناتۆ سانچێز لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا ئاشكرا كرد كە یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی گرینگی پێ دەدات.

یانەی بایرن میونشن ئاشكرای كرد كە نرخی ریناتۆ 48 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ئەو یانانەی ئارەزووی گرێبەستكردنی لەگەڵ دەدەن.

كارل هاینز رۆمینیگەی بەڕێوەبەری یانەی بایرن میونشن بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی ئەڵمانی رایگەیاند: ریناتۆ پێویستی بەوەیە هەلی خولەكی زیاتری یاریكردنی پێ بدرێ و بۆ ئەمەش ئامادەین بیفرۆشین یانیش بەشێوەی خواستن بیدەین بە یانەكانی تری ئەوروپا.

ئاشكراشی كرد كە یانەی میلان هەوڵی گرێبەستكردنی ریناتۆی دابوو، بەڵام گفتوگۆكان تا ئێستا بەردەوامن و بەتەواوی لەگەڵیاندا رێك نەكەوتوون.

جەختیشی كردەوە كە بۆ فرۆشتن بە كەمتر لە 48 ملیۆن یۆرۆ ریناتۆ بەهیچ یانەیەكی تر نافرۆشن.

جێی باسە ریناتۆی 19 ساڵ وەرزی رابردوو بەبەهای 35 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی بەنفیكای پورتوگالی پەیوەندی بە یانەی بایرن میونشنەوە كرد.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م