جووڵە و جموجۆڵەكانی گرتنی دەست و پەنجەكان بەم شێوازانەی لە خوارەوە باسیان دەكەین، كە لە دێرزەمانەوە لە هیندستان خەڵك بۆ چارەسەری كێشەكان ئەو ڕێگەیەیان گرتووەتە بەر، لەلایەن زانستەوەش دووپاتی لێ كراوەتەوە و سەلمێنراوە كە ئەو شێوازانە كاریگەری ئەرێنی لەسەر مێشك و جەستە و نەخۆشی و كێشە تەندروستییەكان هەیە.
ئەو شێوازانە بەشێكە لە ڕاهێنانی وەرزشی و دەروونی یۆگا كە هەزار ساڵ پێش ئێستە لە هیندستانەوە سەریان هەڵداوە، هەریەك لەو شێوازانە گرنگی و سوودی تایبەتی خۆیان هەیە و بۆ كێشە و گرفتێك چارەسەری بەهێز و یەكلاكەرەوەن.
یەكەم: شێوازی گیانمۆدرا، دەستت بەو شێوەیە لە وێنە دەردەكەوێ، بگرە بەگوێرەی بیروباوەڕی یۆگییەكان گرتنی دەست بەم شێوەیە یارمەتی مرۆڤ دەدات، لە بێهێزی و تەمبەڵی ڕزگارتان دەكات، بیر و هۆش و توانای مرۆڤ بەهێز دەكات.
دووەم: ڤایومۆدرا، بۆ زاڵبوون و كۆتاهێنان بە نیگەرانی و دوودڵی زۆر، گرتنی پەنجەكانت بەو شێوازە یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبێ و لە زۆر كێشەی دەروونی ڕزگارتان دەكات.
سێیەم: ئەكاشمۆدرا، ئەم شێوازە یارمەتیتان دەدا لە نەهێشتنی تووڕەیی و ترس و دڵتەنگی، بە تەواوی ئارام و بوێر و دڵشادتان دەكات.
چوارەم: شۆنیامۆدرا، هەر كات هەستتان بە ئازاری گوێیەكانتان كرد، ئەم شێوازە بگرنە بەر و یۆگییەكان دەڵێن، گرتنی پەنجەكان بەم شێوازە ئازاری گوێچكەكان كەم دەكاتەوە.
پێنجەم: پریسیڤ مۆدرا، بۆ ڕزگاربوون لە هەوكردنی ماسولكەكان و دووركەوتنەوە لە ماندوویەتی و شەكەتبوون، ئەم شێوازەی پەنجە گرتنە ئەنجام بدەن، ئەمە ڕەگەزی زەوی زیاد دەكات و ڕەگەزی ئاگر كەم دەكاتەوە.
شەشەم: سوریامۆدرا، ئەمەیان پێچەوانەی كاری پریسیڤ مۆدرا كار دەكات و ڕەگەزی خاك كەم دەكاتەوە و ڕەگەزی ئاگر زیاد دەكات، ئەمەش سوودی زۆر بۆ ئەوانەی كێشەیان لە ڕژێنی دەرەقی هەیە و چارەسەری كێشەكان دەكات.
حەوتەم: ڤارون مۆدرا، گرتنی پەنجە بەم شێوازە، ئازاری جومگەكان و هەوكردن و ئاوسانی جومگەكان كەم دەكاتەوە و ڕەگەزی ئاو زیاد دەكات.
هەشتەم: جالشەماك مۆدرا، ئەم شێوازە ڕەگەزی ئاو كەم دەكات، ئەمەش زۆر بە سوودە بۆ ئەوانەی بەردەوام تووشی ئاوهاتنەوە لە لووت دەبن و ئەم حاڵەتە نیگەرانیان دەكات، بەم شێوازە دەتوانن ئاوی لووت ڕابگرن و لەو كێشەیە ڕزگاریان ببێت.
وەرگێڕانی: ڕۆزی عەبدولرەحمان.