كچه شۆخوشه‌نگی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه به شاجوانی ئینستاگرام ناسراوه، ڤیدیۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ئاڵای كوردستان بڵاو ده‌بێته‌وه.
شه‌بنه‌م بارانی (22 ساڵ) خه‌ڵكی شاری مه‌هابادی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له وڵاتی نه‌رویج ده‌ژی، جگه له حه‌زی نواندن، حه‌زی له سه‌مایه و ده‌یه‌وێ هه‌موو جۆره‌كانی سه‌ماكردن فێر بێت.
له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام كه زیاتر له 155 هه‌زار هه‌واداری هه‌یه و به‌رده‌وام چاودێری وێنه و ڤیدیۆ نوێكانی ده‌كه‌ن، له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا به یه‌كجاری دان به كوردبوونی خۆیدا ده‌نێت و ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی كوردستانی به ده‌سته‌وه گرت و ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتر له زۆربه‌ی بۆنه و یادكردنه‌وه‌كانی تایبه‌ت به كورد به‌شداری كردووه و به‌رگی كوردی تایبه‌ت به كوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی پۆشیوه.
هه‌وادارانی وڵاتی ئێران، به‌م كاره‌ی تووڕه‌یی خۆیان ده‌ربڕی و له چه‌ندان لاپه‌ڕه‌ی ئینستاگرامدا سه‌رزه‌نشتیان كرد، تێبینی زۆریشیان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی كردووه و گوتوویانه كه شه‌بنه‌م ته‌نیا له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ هه‌واداره كورده‌كانی ئه‌م كاره‌ی كردووه و هیچ پێوه‌ندی به ئاشكراكردنی ڕه‌گه‌زنامه‌ی خۆی نییه، به‌ڵام شه‌بنه‌م تا ئێسته هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه و ڕوونكردنه‌وه‌شی نه‌داوه.
❤❤❤❤
A post shared by Shabnam Maya Barani (@shabnambaranii) on