بەڕیتانیا ڕای گەیاند کە بەرپرسانی تورکیایان لە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری قەدەغەکردنی هەڵگرتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەناو فڕۆکە لەو گەشتانەی کە لە تورکیاوە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن، ئاگهدارکردۆتەوە.
بە پێی زانیاری سەرچاوە دیپلۆماتییەکان كه له پێگه‌ى "
ئه‌نادۆڵۆ" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ئەوروپا و ئەمه‌ریکا، ئالان دونکان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن لە رێگەی تەلەفۆنەوە پیًوەندییان کردووە بە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش ئۆغڵو و پێیان راگەیاندووە کە بڕیاری قەدەغەکردنی هەڵگرتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لەناو فڕۆکە هەڵوەشاندۆتەوە لەو گەشتانەی کە لە تورکیاوە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن.
زانراوە دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش ئۆغڵو لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەمه‌ریکا ئەو پرسەیان تاوتوێ کردووە، دونکان و جۆنسن ئەم بڕیارەیان داوە.
ئه‌مریكا له 10 فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌شت وڵاتی جیهانه‌وه كه فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵیشیان له نێودایه، هه‌ڵگرتنی لاپ‌تۆپ، ئایپاد و مۆبایلی گه‌وره‌ی له گه‌شته راستهوخۆكاندا له سه‌رنشینانی فڕۆكه قه‌ده‌غه‌كردووه كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌نه شوینی دانیشتنه‌كه‌یان. به‌ریتانیاش له‌سه‌ر شه‌ش وڵاتی قه‌ده‌غه‌كردووه كه توركیاشیان له‌نێودایه.
ئه‌مریكا، له مانگی ئاداره‌وه ده‌ستی كرد به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه له‌سه‌ر ئه‌و گه‌شتانه‌ی کە له توركیاوه ئه‌نجام ده‌دران بۆ وڵاته‌كه‌ی، به‌ڵام له‌و گه‌شتانه‌ی له پێنجی ته‌مووزه‌وه هێڵی ئاسمانی توركیا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتوركه‌وه بۆ نیویۆرك ئه‌نجامیان ده‌دا ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ی هه‌ڵگیراوه.