دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌ند گرته‌یه‌كى ڤیدیۆی گرتووخانه نهێنییه‌كانى سوپاى عێراق له مووسڵ كه سه‌تان كه‌س به تۆمه‌تى پێوه‌ندی هه‌بوون به داعش تێیدا گیراون، له لایه‌ن رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌نجێلا مێركل راوێژكارى ئه‌ڵمانیا داواى له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌دا بكات.
رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى (هیومان رایت ۆچ) له راپۆرتێكیدا هه‌فته‌ى رابردوو بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانى سوپاى عێراق و هاوپه‌یمانان یاسای مافی مرۆڤى نێوده‌وڵه‌تیان پێشێل كردووه.
به گوێره‌ى راپۆرته‌كه‌ى هیومان رایت ۆچ كه له رێگه‌ى مانگى ده‌ستكرده‌وه وێنه‌ی گیراوه، ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند چه‌كدارێك له رۆژئاوای مووسڵ به جلى سه‌ربازییه‌وه له ده‌ستگیركراوێك ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه‌ى له جێگه‌یه‌كى به‌رز ته‌قه‌ی لێ بكه‌ن و بیكوژن.
له چه‌ند رۆژى رابردوو گرته‌یه‌كى دیكه‌ى ڤیدیۆی یه‌كێك له گرتووخانه‌كان بڵاوكرایه‌وه كه سه‌تان تۆمه‌تبار به هه‌بوونى پێوه‌ندى به داعش له هۆڵێكى بچو‌وكدا گیراون.
ئه‌نجێلا مێركل له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وێڕاى پیرۆزبایی كردن به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنه‌كانى سوپاى عێراق له شه‌ڕى دژ به داعش له مووسڵ، داوای لێ كرد كه چی تر مافه‌كانى مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیراوانى تۆمه‌تبار به هه‌بوونى په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه پێشێل نه‌كرێت.
گوته‌بێژ به ناوى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاند كه مێركڵ جه‌ختى له رێگریكردن له نه‌هێشتنى پێشێلكارییه‌كان له داهاتوودا كردۆته‌وه.
شتیفان زایبرت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌كرد كه مێركڵ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌یدا هه‌نگاوه‌كانى سوپاى عێراق به گرنگ ناو بردووه، داواشی له عه‌بادی كردووه رێگری بكات له‌و پێشێلكارییانه‌ى به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ له موسڵ ئه‌نجام ده‌درێن، گوتیشی" ده‌بێت ئه‌و پێشێلكارییانه نه‌مێنن كه به‌م دواییه له مووسڵ ئه‌نجام دراون".
به‌لقیس ویلی لێكۆڵه‌ر له رێكخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تى (هیومان رایت ۆچ) ده‌ڵێت له كۆتا هه‌فته‌كانى جه‌نگى رۆژئاواى موسڵ، ده‌ركه‌وت كه چه‌كدارانى عێراق خوێكى تایبه‌تیان هه‌بوو بۆ ئه‌نجامدانى پێشێلكارى مافی مرۆڤ له خێراترین كات، ئه‌مه‌ش وایكرد رێز له یاساكان نه‌گرن.
به‌لقیس داوا له عه‌بادی ده‌كات په‌له بكات له لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانى رۆژئاواى موزسڵ.