دوو كه‌س له سنووری شاره‌دیێ "روڤیایی" سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش خنكان.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تهمووز، بێوار عه‌بدولعه‌زیز به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی به‌رگری شارستانی دهۆك به"وشه"ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سنووری شاره‌دیێ "روڤیایی" سه‌ر به شارۆكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش دوو هاووڵاتیی كه "خوشك و برا بوون" له بیرێكی ئاودا خنكان.
زیاتر گوتى، رووداوه‌كه له گوندی "به‌رده‌سوور" روویداوه و ته‌رمی ئه‌و دوو كه‌سه له لایه‌ن هاووڵاتییانی ناوچه‌كه ده‌رهێنراون.
ئه‌مساڵ له سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر له 20 كه‌س به هۆی رووداوه‌كانی ئاو و مه‌له‌وانى خنكاون و گیانیان له ده‌ستداوه.
به‌رده‌ڕه‌ش/ نه‌وزاد هلۆری