خانمە هونەرمەند و سەماکاری عەرەبی "فیفی عەبدە" دەبێتە جێگه‌ی باسی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و میدیا عه‌ره‌بییه‌كان، ئه‌وه‌ش له دواى ئه‌وه‌ى کارێکی مرۆڤانە ئەنجام دەدات و دەبێتە فریشته‌یه‌ك بۆ ڕزگاركردنى گیانى منداڵێك.
پاش بڵاوبوونەوەی وێنەی منداڵێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و داواکردنی هاوکاری لەل ایەن خێزانەکەیەوە له وڵاتى میسڕ، بەهۆی ئەوەی تووشی شێرپەنجە بووە و پێویستی بە چارەسەرە و باری داراییان خراپە، ڕاستەوخۆ ئەکتەر و سەماکاری میسڕی پێوەندی بەو خێزانەوە دەکات و منداڵەکە دەباتە باشترین نەخۆشخانە و سەرجەم خەرجیەکانیش لە ئەستۆ دەگرێت.
ئەم کارەی فیفی عەبدە تۆڕە ۆمەڵایەتیەکان و ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كانى سەرقاڵ دەکات و کاردانەوەی جیاوازی لێ دەکەوێتەوە، بەڵام هەمووان بەم کارەی سەرسامن و دەستخۆشی لێدەکەن و بە کەسێکی مرۆڤ دۆست ناوی دەبەن، داوا ده‌كه‌ن هونه‌رمه‌ند و سه‌ماكاره‌كانى هاوڕێشى هه‌مان كولتوورى ئه‌و دووباره بكه‌نه‌وه.
فیفی عەبدە لەدایکبووی ساڵی 1953 ساڵانێکی درێژە کاری هونەری دەکات، بە یەکێک لە بەناوبانگترین سەماکارەکانی ڕۆژهەڵاتى ناوه‌ڕات ناسراوه، خەڵکی میسرە و خاوەنی چەندین فیلم و درامای بەناوبانگە و ڕۆڵی سەرەکی بینیووە له سه‌رجه‌م كاره‌كانى، پێنج جار هاوسەرگیری کردووە، خاوەنی كچ و كوڕێكه.