گۆرانیبێژ "ئازاد كه‌ڵهوڕی" كۆتایی به كاره‌كانی نوێترین گۆرانی ده‌هێنێ و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تهمووز، بڕوا كامل ده‌رهێنه‌ری به‌رهه‌مه‌كه به"وشه"ى راگه‌یاند، "بێ تۆ" ناوی نوێترین گۆرانی گۆرانیبێژ ئازاد كهڵهوڕییه و له ئێسته‌دا سه‌رجه‌م كاره‌كانی كۆتایی پێكهاتووه.
زیاتر گوتى، ئه‌و گۆرانییه له تێكستی "ئازا حه‌سیب قهراغییه"و "ئارێز باینچوب" كاری دابه‌شكردنی میوزیكی بۆ كردووه.
چیرۆكی كلیپه‌كه‌ی باس له خۆشه‌ویستی و دووری ده‌كات و شێوازه‌كه‌ی له رووداوێكی ڕاسته‌قینه وه‌رگیراوه.
شاخه‌وان شێخانی