لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان راى گه‌یاند، پرسه نیشتمانییه‌كان هه‌رگیز به په‌رله‌مان و به‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر نابن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ته‌مووز، مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا و راى گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ سه‌رانى ئێران به وردتر ئه‌و وڵاته دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم راگه‌یاند. "ئێران ریفراندۆمیان ره‌ت كرده‌وه و ئێمه داكۆكیمان لێ كرد".
زیاتر گوتى، سه‌رانى ئێرانمان ئاگه‌دار كرده‌وه كه ریفراندۆم هی هه‌موو لایه‌نه‌كانه و هه‌موو به‌یه‌كه‌وه بڕیارمان له‌سه‌ر داوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی وڵاتان ئێسته لای حزبه‌كان هه‌یه و به تایبه‌تی لای كاك مه‌سعوود بارزانى كه ده‌بێت به وردی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكه‌ین.
له‌باره‌ى دیارى كردنى نوێنه‌رى یه‌كێتى بۆ ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كێتى گوتى، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ك نوێنه‌ری یه‌كێتی و پارێزگاری كه‌ركووك به‌شداریی كردووه قوباد تاڵه‌بانیش له‌سه‌ر داوای كاك مه‌سعوود به‌شداریی كردووه.
مه‌لا به‌ختیار له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا روونى كه‌وه‌كه ئه‌وان سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان به‌بێ مه‌رج كارا بكرێته‌وه، به‌ڵام پرسه نیشتمانییه‌كان هه‌رگیز به په‌رله‌مان و به‌و ناكۆكیانه چاره‌سه‌ر نابن.
حه‌وتی حوزه‌یران/یۆنیۆی 2017 له كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ری داهاتوویان وه‌ك رۆژی ریفراندۆمی كوردستان بۆ "مانه‌وه یان جیابوونه‌وه له عێراق" دیاری كرد، له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كورد و خه‌ڵكی بیانی پشتگیری ریفڕاندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كه‌ن و به مافێكی ئاسایی و یاسایی كوردی ده‌زانن.