هاوسەرەکەی "ئه‌نابێلا ھیلال" پێشکەشکاری ناسراوی کەناڵی "ئێم بی سی" بێ تاوان دەرچو پاش ئەوەی تاوانبار کرا بە هەڵە نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکەی گیانی لە دەستداوە.
"ئه‌نابێلا ھیلال" پێشکەشکاری عەرەبی کەناڵی ئاسمانى ئێم بی سی، بەر لە ماوەیەک هاوسه‌ره‌كه‌ى دكتۆر "نادر سەعب" پزیشکی جوانکاری و ھاوسەری خانمە پێشکەشکار بە تۆمەتی مردنی بە ھەڵەی "فەرەح زەینەب"ی كچى سه‌رمایه‌دارێكى ئوردنى لە نەخۆشخانە تایبەتەکەی تاوانبار کرا، بەڵام لە دواییدا پاش لێكۆمڵینهوهى وورد له‌و بابه‌ته سەندیکای پزیشکان بڕیاری بێ تاوانیان سەلماند، بەوەی ھیچ ھەڵەیەکی پزیشکی ڕووی نەداوە.
"ئانابێلا ھیلال" پێشکەشکار و نمایشکاری ناسراو، ساڵی١٩٨٦ لەوڵاتی لوبنان لەدایکبووە و ساڵی ٢٠٠٥کراوە بە ھاوەڵی شاجوانی وڵاتی لوبنان، بە پیشەی پێشکەشکاری لە بەرنامەی "ئەرەب ئایدڵ" ناسرا کە لە کەناڵی ئێم بی سی عەرەبی پەخشدەکرا، ھەروەھا لە کوردستانیش لەگەڵ ھاوسەرەکەی وەکو ئەندامانی لیژنە لە شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٦ بەشداریان کردبوو، بڕیاریشه هاوسه‌ره‌كه‌ى دكتۆر نارد سه‌عب به‌م زووانه لقى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه.
دكتۆر نادر به‌ناوبانگتریین دكتۆرى جوانكارى یه له وڵاتى لوبنا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، جوانكارى بۆ هه‌ریكه له ئه‌ستێره‌كان (هه‌یفا وه‌هبى و نانسى عه‌جره‌م و ئه‌لیسا و راغب عه‌لامه و ئهنابێلاو ئه‌حلام زۆرى تر كردووه).