ئهوانهى تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بهكار دههێنن بهتایبهت سناپ چات لهوانهیه هیچ زانیارییهكیان لهسهر بەڕێوبەری کۆمپانیای Snapchat نهبێت.
ئیڤان سپیگل ئەو گەنجەی کە دروستکەری بەرنامەی بەناوبانگی جیهانییه بە ناوی Snapchat، لە سەرەتادا قوتابى زانکۆی ستانفۆرد بووه لە وڵاتى ئەمریکا، دواى ماوهیهك له خوێندن وازى لە زانکۆ هێنا و بڕیاری دا Snapchat دروست بکات.
پاش دروستکردنی بەرنامەکە و پاشان بڵاوکردنەوەی لە هەریەکە لە کۆگاکانی Play Store & App Store دەنگدانەوەیەکی زۆری دایەوە لە دونیادا و بە ماوەیەکی زۆر کەم بەرنامەکە بە تەواوی دونیادا بڵاوبۆە و بەکارهێنەرێکی زۆری بۆ خۆی پەیدا کرد.
لەپاش ئەم سەرکەوتنە مەزنەی کە خاوهنى Snapchat بە دەستی هێنا کۆمپانیای Facebook داوای لە بەرێوبەری کۆمپانیای Snapchat کرد کە تۆڕەکەی پێبفڕۆشێتەوە بەڵام کۆمپانیای Snapchat ڕازی نەبوو ئەم کارە بكات و داواكهى له كۆنگرهیهكى ڕۆژنامهوانیدا ڕهت كردهوه.
ههر بۆیە له دوایدا گرژی کەوتە نێوان هەریەکە لە کۆمپانیای Snapchat و کۆمپانیای Facebook، لە بەرامبەردا کۆمپانیای Snapchat واڵى تایبهتى خۆی لە Facebook داخست.
لەبەرامبەر ئەم کارەشدا کۆمپانیای Facebook هەستا بە زیاد کردنی Store بۆ هەریەکە لە Facebook و Messnger و Instagram.
دیارە ئەم کارەی سەرکەوتنی زۆری بەدەست نەهێنا لە Facebook و Messnger بەڵام لە Instagram سەرکەوتنێکی زۆری بەدەستهێناو لە ئێستادا بەکارهێنەرانی Storeـ ی Instagram زۆر زیاترە لە بەکارهێنەرانی Store ی Snapchat.
لە ئێستهدا ئیڤان بووە بە بچوکترین ملیاردێری جیهان لە تەمەنی 24 ساڵیدا و سامانەکەی بریتیە لە 2.1 ملیار دۆلار.