تەرمی ئەو دوو رۆژنامەنووسە دۆزرانەوە كە حەوتی تەمووز لە گوندێكی سەر بە شارۆچكەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەدین و لەكاتی رۆماڵی شەڕی نێوان هێزە عیراقییەكان و چەكدارانی داعش كوژران.
ئەمڕۆ هەینی 21ـی تەمووز، عەمید خەلیل رەمل بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی پارێزگای سەلاحەدین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ماوەی سێ رۆژە هێرشەكان چڕكراوەنەتەوە بۆ گوندی ئیمام غەربی و دوێنێ پێنجشەم توانرا بەتەواوی كۆنترۆڵبكرێتەوە و تەرمی هەردوو رۆژنامەنووس سەودەت فارس و حەرب هەزاع دۆزرانەوە لە گوندەكە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاكەوتنی پارێزگای سەلاحەدین دەڵێت، سەودەت فارس لە كەناڵی سەلاحەدین، حەرب هەزاع لە كەناڵی هنا سەلاحەدین كاریان دەكرد، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژران، لەوكاتەی سەرقاڵی رۆماڵكردنی شەڕی نێوان هێزە ئەمنییەكانی عیراق و چەكدارانی داعش بوون لە 15 ڕۆژ بەر لەئێستە.
لە شەڕی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ، نۆ رۆژنامەنووس و وێنەگری رۆژنامەوانی كوژراون جگە لە برینداربوونی 26ی تر.
لەئێستەدا شەڕ لەشاری مووسڵ بەردەوامی هەیە هەرچەندە سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكەی بەتەواوی ڕاگەیاندووە.