نوێنەری پێکهاتەی ئێزدی لە شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ بەلجیکا ئاشکەرای کرد، مه‌سعوود بارزانی تابلۆیەکی پێشکه‌شی بەرپرسانی ئەوروپی کرد كه جێی سه‌رنج بوو بۆ ئه‌وان.
شێخ شامۆ ئەندامێکی کوردی ئێزدی لە پەرلەمانی کوردستان و نوێنەری پێکهاتەی ئێزدی لە شاندی باڵای ریفراندۆم بۆ بەلجیکا به "وشه"ی گوت، تابلۆكه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شی ئه‌وروپییه‌كانی كرد، وێنەی پیاوانی ئاینیی ئێزدی و مەسیحی بوو کاتێک لە رزگارکردنی باشیکدا دەستە گۆڵێک پێشکه‌شی بارزانی ده‌كه‌ن.
ئەو تابلۆیە جیگه‌ی سه‌رنجی بەرپرسان بوو له یه‌كێتیی ئه‌وروپا و تێیدا ڕۆڵی كوردستان نیشان ده‌دات له به‌ته‌نهاتنه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان كه بووه‌ته مەڵبەندی پێکەوەژیان و شوێنێكی ئاسایش و ئارامە بۆ تەواوی پێکهاتەکان. شێخ شامۆ وای گوت.
دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم، ڕۆژی 10ی ته‌مووز، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ریی شاندێك كه پێكهاتبوو له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، به‌ره‌و برۆكسل پایته‌ختی یه‌كێتیی ئه‌وروپا به‌ڕێ كه‌وتن كه له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مانی ئه‌روپا بوو. وێڕای ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌لجیكا، بارزانی گوتارێكی له باره‌گه‌ی یه‌كێتییه‌كه خوێنده‌وه و تێیدا به دابه‌شكردنی مێژووی عێراق بۆ حوكمڕانیی سوننه پێش ڕووخانی به‌عس و شیعه دوای 2013 ڕوون كرده‌وه كه له هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیدا، مافه‌كانی كورد نه‌دراون و هه‌میشه ڕێككه‌وتنه‌كانیان پێشێل كردووه، مانه‌وه‌ی كوردیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێوه‌ست بووه به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌م پێشێلكارییانه، كورد مافی خۆیه‌تی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی بدات و دیاریكردنی ڕۆژی 25ی ئه‌یلوول/سێپته‌مبه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم، به هیچ پاشه‌كشه‌ی لێ ناكرێ. له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئاڵای كوردستان به ته‌نیا به‌بێ ئاڵای عێراق، له ته‌نیش ئاڵای یه‌كێتییه‌كه‌وه دانرابوو.
دهۆک/ کاروان باعەدری