بڕیاره كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی ئه‌مه‌ریكا، هێڵێكێی شه‌مه‌نده‌فه‌ری نوێ له نێوان شاره‌كانی نیویۆرك و واشنتن دابنێ كه ته‌واوی ڕێگه‌كه به 29 خوله‌ك ببڕێ.
ئیلۆن ماسك دامه‌زرێنه‌ری گرووپی "تیسلا" و كۆمپانیای "سپایس ئێكس"، توانیان ڕه‌زامه‌ندیی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به‌ده‌ست بهێنن بۆ پڕۆژه نوێیه‌كه‌یان كه دانانی هێڵێكی خێرای شه‌مه‌نده‌فه‌ره له نێوان هه‌ردوو شاری نیویۆرك و واشنتن كه خێراترین هێڵه تا ئێسته له ئه‌مه‌ریكا به‌خۆیوه ببینێ.
نێوان ئه‌و دوو شاره گه‌وره‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا، 330 كیلۆ مه‌تره، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌توانێ به 29 خوله‌ك بیبڕێ، واته خێرایی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له زۆرێك له فڕۆكه نێوخۆییه‌كان زیاتر ده‌بێ.
ئه‌م پڕۆژه‌یه له كاتێكدایه كه به سه‌دان هێڵی ئاسمانی و ده‌یان هێڵی جۆراوجۆر له نێوان ئه‌و دوو شاره‌دایه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان ده‌بێته خێراترین، بۆیه ملیاردێری خاوه‌نی پڕۆژه‌كه دڵنیایه له‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.