له لایه‌ن میلیشیاكانی عێراقه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندن له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڕفێندرێ و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانێكی زۆر و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ، ئازادی ده‌كه‌ن.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتاری كورد له‌سه‌ر لیستی پارتی له ئه‌نجوونه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، "سه‌باح زه‌نگه‌نه" كه بەڕێوەبەری فەرمانگەی راگەیاندنە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو له‌لایه‌ن ملیشیاکانی عێراقه‌وه ڕفێندراوه و دوای ماوەی پێنج رۆژ ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازادیان کرد.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی، راستەوخۆ دوای ئازادکردنی (سه‌باح) سەردانی منی کرد، لە ماڵی خۆم لە بەغدا پێشوازیم کرد و ئاگاداری کەسوکاریم کرد لە سەلامەتی و گەڕاندنەوەی، دوای لێکۆڵینەوە بۆم دەرکەوت تەنیا بۆ ئەوەی پۆستەکەی جێ بهێڵێت رفاندویانە و دواجاریش کە ئازادیان کردوە پێیان گوتوە "تۆ کوردی ده‌بێ بەغدا بەجێ بهێڵیت ئەگینا ئەم جارە دەتکوژرین".
لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەوڵ دراوه دەنگی کورد لە بەغدا ببڕن لە ڕێگه‌ی هێرشکردنە سەر بارەگه‌ی میدیا کوردییەکان و هەڕەشەکردن لە کارمەندەکانیان، جگە لەمە ئەوەی مایەی مەترسییە دوایین ئاماری دیاردەی رفاندن و کوشتن کە رۆژی چوارشەم گەیشتە دەستمان، ئەوەمان پێ دەڵێت، دۆخەکە زۆر خراپە و پایتەخت لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەت نییە. شاخه‌وان عه‌بدوڵا وای نووسیوه.
ئامارێكیشی داناوه و تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، لەسالی 2015دا رفاندن گه‌یشتووه‌ته 528 حاڵه‌ت و کوشتنیش 875 حاڵه‌ت تۆمار کراون. لەساڵی 2016دا رفاندن گه‌یشتووه‌ته 354 حاڵه‌ت و کوشتنیش 518 حاڵه‌ت تۆمار کراون.
هه‌روه‌ها ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی ئه‌مساڵدا، 200 حاڵه‌تی ڕفاندن و نزیك له‌و ژماره‌یه‌ش كوشتن تۆمار كراون.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا نووسیویه‌تی، ئەم رێژانه تەنیا ئەوانەن کە سکاڵا لەلایەن کەسوکارەکانیان تۆمار کراوە بێ گومان سەدان دیاردەی لەو شێوەش هەبووە، نەیانوێراوە سکاڵا تۆمار بکەن، لە کۆی ئەم رێژەیە 80% لەناو بەغدا روویان داوە.