ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى، سمپۆزیۆمی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به هاوكاریی سه‌نته‌ری رۆشنبیریی رواندز، كارێكی هونه‌ریی شێوه‌كاری زیندووی به به‌شداریى هونه‌رمه‌ندانى چوار پارچه‌ى كوردستان له رواندز ئه‌نجام دا.
هه‌ژار ئیبڕاهیم كارگێڕی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی ڕواندز به "وشه"ى گوت، دیدارى هونه‌رمه‌ندانمان به شێوه‌یه‌كی زیندوو له‌سه‌ر لێیواری خه‌ره‌ندی شارۆكه‌ى ڕواندز بۆ 20 هونه‌رمه‌ندان كرده‌وه كه له چوار پارچه‌ی كوردستانه‌وه به‌شدارییان كردبوو.
هونه‌رمه‌ندان ژماره‌یه‌ك تابلۆیان دروست كرد كه گوزارشتیان ده‌كرد له سرووشتی ڕازاوه‌ی كوردستان و سه‌رسامیی خۆیان له سروشت و ئارامیی كوردستان و شوێنه گه‌شت و گوزاریه‌كانی سنووری شارۆكه‌ى ڕواندز نیشان دا. هه‌ژار ئیبڕاهیم واى گوت.
رواندز/ موڕشید برادۆستى