داوایەكی ترەمپ ڕەت دەكاتەوە

:: AM:09:59:22/07/2017 ‌

لەسەر بانگهێشتنامەیەكی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ بۆ سەردانكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، سەرۆكی فلیپین رۆدریگۆ دوتێرتی ڕەتی دەكاتەوە و دەڵێ، هیچ كات سەردانی ئەمەریكا ناكەم.

دوتێرتی لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنووسان گوتی، هیچ كات بەرەو ئەمەریكا ناڕۆم، ئەو كاتەی سەرۆكی فلیپینم و دوای ئەوەش ناچم بۆ ئەمەریكا. ئەو دەڵێ، من ئەمەریكا بە خراپ دەبینم و ئەوان زۆرترین پێشێلكاری بەرامبەر بە مافی مرۆڤ ئەنجام دەدەن.

پێوەندییەكانی مانێلای پایتەختی فلیپین و واشنتن ڕووە و گرژی زیاتر هەنگاو دەنێ، دوای ئەوەی رۆدریگۆ دوتێرتی سەرۆكایەتی وڵاتی فلیپینی گرتووەتە دەست و خۆی بە كەسێكی سۆشیالیست دەناسێنی و بەردەوام لە پەكینی پایتەختی چین و مۆسكۆی پایتەختی ڕووسیا نزیك دەكاتەوە.

مانگی نیسان/ئەپریلی ئەمساڵ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بانگهێشتنامەیەكی فەرمی ئاراستەی دوتێرتی كرد بۆ ئەوەی سەردانی ئەمەریكا بكات و بەیەكەوە كۆ ببنەوە، بەڵام ئەو بەهەموو شێوەیەك داوەتنامەكە ڕەت دەكاتەوە و سوورە لەسەر ئەوەی هیچ كات سەردانی ئەمەریكا ناكات.

فلیپین و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا پێوەندی پتەوی كولتووری و ئابووری و سەربازی و بەرگری لە نێوانیان هەیە و ڕێككەوتنی هەردوو وڵات لە بەرگریی هاوبەش هەیە و هاوكات هێزەكانی ئەمەریكا چەندان ساڵ مەشق و ڕاهێنان و ئەركی جیاجیا بۆ یارمەتیدانی هێزە چەكدارەكانی فلیپین ئەنجام دەدەن، لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی هاریكاری و هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.

سەرچاوە/العربیە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د