به‌هۆى به‌هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵى له ناو وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار یاداشتێكى پڕ دیكۆمێنتییان دژى فریاد ڕه‌واندزى وه‌زیرى ڕ‌ۆشنبیرى حكوومه‌تى عێراق، داوه‌ته په‌رله‌مانى عێراق و له ئه‌گه‌رى بانگهێشتكردنى ئه‌و وه‌زیره‌دا، پێ ده‌چێت متمانه‌ى لێ وه‌ربگیرێته‌وه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى "وشه" له چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى په‌رله‌مانى عێراقى وه‌رگرتووه، به‌شێك له‌و تۆمه‌تانه‌ى ئاراسته‌ى فریاد ڕه‌واندزى كراون، بریتین له‌وه‌ى له نه‌سریه‌ی مانگانه‌ی نووسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی كه ٢٠ ملیۆن دیناره، جگه له چاو و ئاو و قاوه، هیچی تری لێ خه‌رج ناكات. هه‌روه‌ها ٢٧ ملیۆن دینار مانگانه بۆ به‌نزینی ٥٠ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خه‌رج ده‌كرێت، له كاتێكدا له‌و ٥٠ ئۆتۆمبێله‌ی وه‌زیر ته‌نیا ١٠ ئۆتۆمبێلیان له كاردان.
له‌و دۆسیانه‌ی دژ به ره‌واندزی باس له‌وه‌ش ده‌كرێت، له ٦٢ ملیۆن دیناری مانگانه كه بۆ پشتیوانیى كولتووری عێراقی دانراوه، به‌شێكی زۆری بۆ گه‌شته‌كانی خۆی خه‌رج كردووه. هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه شه‌ش ملیۆن دینار مانگانه ده‌درێت به گازی مۆلیده‌كانی ماڵه‌كه‌ی خۆی كه ته‌نیا چه‌ند ڕۆژێكی كه‌می مانگه‌كه له‌و ماڵه‌یدا ده‌مێنێته‌وه.
عادل نوورى په‌رله‌مانتارى عێراق و ئه‌ندامى لیژنه‌ى نه‌زاهه، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند كه دۆسیه‌ى فریاد ڕه‌واندزى گه‌یشتووه‌ته ده‌ست لیژنه‌كه‌یان. ئاماژه‌ى به كۆكردنه‌وه‌ى واژوویش كرد له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وه‌زیرى ڕۆشنبیریى بانگى په‌رله‌مان بكرێت و لێپێچینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت.
فریاد ڕه‌واندزى وه‌زیرى ڕۆشنبیریى عێراقه له پشكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان. له به‌شێكی تر‌ى زانیاریى ئه‌و یاداشته‌ى له‌سه‌ری دراوه به په‌رله‌مان هاتووه، له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری بڕگه‌یه‌ك به ناوی به‌رنامه تایبه‌ته‌كان بڕی ٤٠٠ ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان كراوه، به‌ڵام وه‌زیر به پێچه‌وانه‌ی ڕێنوێنی خه‌رجكردنه‌وه كه بۆی دیاری كراوه، وه‌ك نه‌سریه‌ی تایبه‌تیی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
له ماوه‌ى ڕابردوودا په‌رله‌مانى عێراق ژماره‌یه‌ك وه‌زیرى بانگهێشتی په‌رله‌مان كرد و متمانه‌ى لێ وه‌رگرتنه‌وه، ئه‌وه‌ش له پاى ئه‌وه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه نه‌یانتوانى وه‌ڵامى قه‌ناعه‌تپێكه‌ر به په‌رله‌مانتاران بده‌نه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌ت و پرسیارانه‌ى ئاراسته‌یان كرابوو. جیا له‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و پرسه به سیاسیی كراوه دژی كورد و سوننه.
ڕه‌نگین عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند كه ئاگادارى دۆسیه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه نییه. ئاماه‌ی دا "هه‌ر به‌رپرسێكى عێراقى شایسته‌ى ئه‌وه‌یه بانگهێشتى په‌رله‌مان بكرێت، ئه‌گه‌ر كاره‌كه به حزبى نه‌كرێت، لێپرسینه‌وه باشترین میكانیزمى ڕێگرییه له زیاده‌ڕۆیى به‌رپرسان، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆرجار هه‌وڵى بانگهێشتكردنى وه‌زیره‌كان بۆ په‌رله‌مان هێنده‌ى سیاسیى و حزبییانه‌یه، هێنده له به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیدا ناكرێت."
چه‌ند وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستێكى كورد له به‌غدا له‌ناو ئه‌و به‌رپرسانه‌دا بوون كه پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه متمانه‌یان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه و تا ئێسته كورد ئه‌و پۆستانه‌ى پڕ نه‌كردووه‌ته‌وه، له‌ناویاندا هۆشیارى زێبارى وه‌زیرى دارایى عێراق كه تا ئێسته پۆسته‌كه‌ى پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق ڕوونى كرده‌وه، "په‌رله‌مانى عێراق ده‌سه‌ڵاتێكى باشى هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌و بارودۆخه‌ى له عێراقدا هه‌یه، به‌ڵام په‌رله‌مان قورسایى خۆى هێشتووه‌ته‌وه و تواناى بڕیاردان و بانگهێشتكردن و لێپێچینه‌وه‌ى له ده‌ست نه‌داوه".
وشه/ سلێمانى-هه‌ستى كه‌مال