خه‌ڵك هه‌یه چوار خانووی به زێده‌ڕۆیى دروست ده‌كات و 200 هه‌زار دینار سزا ده‌درێت
لوقمان سدیق داواكارى گشتیی كۆیه، له‌باره‌ى زێدهڕۆیییهكانى ئه‌و سنووره، هۆشدارى ده‌دات و ره‌خنه ده‌گرێت له‌وه‌ى كه له سه‌رووى ئه‌وانه‌وه كۆمه‌ڵێك بڕیار دراوه و چه‌مكى سزادانى بۆ تۆمه‌تبارانى زێده‌ڕۆیى نه‌هێشتووه‌ته‌وه. ئه‌و له دیدارێكى "وشه"دا ئاشكراى ده‌كات خه‌ڵك هه‌یه چوار خانووى به زێده‌ڕۆیى دروست كردووه و به 200 هه‌زار دینار سزا دراوه و سه‌رووی خۆیان پێیان وتوون خه‌ڵك سزا مه‌ده‌ن.
له ماوه‌ى رابردوودا "وشه" كۆمه‌ڵێك زانیارى له‌باره‌ى زێدهڕۆیییهكانى سنوورى كۆیه بڵاو كرده‌وه، ئێسته ئه‌و دۆسێیانه به كوێ گه‌یشتوون و هیچ پێشوهچوونێكى پێوه دیاره؟
زۆربه‌ى ئه‌و كه‌یسانه‌ى هه‌بوون زێده‌ڕۆیى و داگیركردنى موڵكى گشتیی بوون و چه‌ندان زانیارى له‌و سنووره هاتووه‌ته داواكارى گشتى و كراوه به سكاڵا دژى ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچییان كردووه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى زۆر جار زانیارییه‌كان كه‌سى بوون، به‌ڵام چاوپۆشى نه‌كراوه، ئێسته به سه‌تان دۆسیه‌ى زێده‌ڕۆیى و داگیركردنى موڵكى گشتى له لێكۆڵینه‌وه‌دان و قۆناغى باشیان بڕیوه و تا ئێسته‌ش تۆماركردنى سكاڵا له‌وباره‌یه‌وه رۆژانه به‌رده‌وامه.
ژماره‌ى ئه‌و كه‌یسانه چه‌نده كه بۆ دادگا به‌رز كراونه‌ته‌وه؟
به گشتیی به‌پێى ئه‌و سكاڵا و زانیارییانه‌ى له‌لایه‌ن قایمقامییه‌ت و هاووڵاتییانه‌وه ره‌وانه‌ى داواكارى گشتیی كراون، له ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، زیاتر له 500 سكاڵا به‌رز كراونه‌ته‌وه دژى ئه‌وانه‌ى سه‌رپێچییان كردووه‌ته سه‌ر موڵكى شاره‌وانییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكى زۆرى ئه‌و ژماره‌یه تایبه‌ته به ده‌وروبه‌رى كۆیه و زۆرێك له‌و كه‌یسانه تۆمه‌تباره‌كانیان ره‌وانه‌ى دادگا كراون و به‌شێكى زۆریان راگیراون و دواتر به ده‌سته‌به‌ری "كه‌فاله‌ت" ئازاد كراون، سزاى ته‌واو دراون، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له كۆیه كردمان و سزاكانمان توند كرد، ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كێشه‌ى زێده‌ڕۆیى كۆنترۆڵ كراوه.
ئێوه كێشه‌یه‌كتان هه‌بوو گوایه له سه‌رووى خۆتانه‌وه بڕیارى سزادانى تۆمه‌تبارانى زێده‌ڕۆیى ئاسانتر و سووكتر كراوه، ئه‌وه راسته؟
راسته ئێمه له كۆیه به‌شێكى زۆر له تۆمه‌تباران و سه‌رپێچیكارانى موڵكى گشتیمان سزا دا، به‌ڵام له سه‌رووى ئێمه‌وه بڕیارێك درا و ته‌واوى ماندووبوونى ئێمه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه كه بڕیارێك درا به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایى ده‌رگه‌ى بۆ هه‌موو خه‌ڵك كرده‌وه زێده‌ڕۆیى بكات، بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك بوو كه چه‌مكى سزادان (مفهومى عقوبه) نه‌ما، چونكه بڕیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كه سه‌رووى خۆمان پێمان ده‌ڵێن كه‌س له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیى مه‌گرن و سزایان مه‌ده‌ن، به‌و هۆیه‌وه ئێمه ناتوانین هیچ بكه‌ین ته‌نیا رۆتین ماوه بۆ سزادان و 200 هه‌زار وه‌ك غه‌رامه، بۆیه به‌هۆى ئه‌و بڕیاره‌وه ئێسته كێشه دروست بووه و خه‌ڵك هه‌یه چوار خانوو به زێده‌ڕۆیى دروست ده‌كات و 200 هه‌زار سزا ده‌درێت، من سه‌رۆكایه‌تى داواكاریی گشتى و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانم له زیانه‌كانى ئه‌و بڕیاره ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه و تانه‌ى كۆتام لێ داوه، به‌ڵام تا ئێسته وه‌ڵام نه‌دراومه‌ته‌وه له‌لایه‌ن دادگاى ته‌میزى كوردستانه‌وه.
كه‌واته مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه سزاكانى سه‌ر تۆمه‌تبارانى زێده‌ڕۆیى و داگیركردنى موڵكى گشتى زۆر سووك كراون؟
به‌ڵێ، سزاكانى سه‌ر تۆمه‌تبارانى زێده‌ڕۆیى و داگیركردنى موڵكى گشتى زۆر زۆر سووك كراون و بڕیاره‌كه له‌سه‌رووى ئێمه و له سه‌رۆكایه‌تیى دادگاى ئیستئناف و به بڕیارێكى ته‌میزى كه چه‌مكى سزادانى له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه لاداوه، چونكه پێشتر به‌پێى بڕیارى ژماره 548ى محكهمهى سه‌ركردایه‌تى شۆڕش لێكۆڵینه‌وه له‌و تاوانه ده‌كرا و حوكمى پێ ده‌رده‌چوو، كه سووكترین سزاى زیندانى یان غه‌رامه بوو كه دادگا بۆى هه‌بوو یه‌كێك له‌و دوو سزایه هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام دواتر له ساڵى 1981 بڕیاره‌كه گۆڕا و توندتر كرا و بووه زیندانى و غه‌رامه، واته وشه‌ى "یان" له نێوان سزاكاندا لا درا و جێبه‌جێ ده‌كرا، به‌ڵام له‌سه‌رووى ئێمه بڕیارێك سه‌پێنراوه كه سه‌ت له سه‌ت نایاسایییه و سزاكانى لاداوه.
دادگاكان تا چه‌ند ڕۆڵیان هه‌بووه له كه‌مكردنه‌وه‌ى داگیركردنى موڵكى گشتى و ئه‌و كه‌سانه‌ى موڵكى گشتى داگیر ده‌كه‌ن كێن؟
هه‌موو كه‌سێكى تێدایه و خه‌ڵكى پله‌دارى سه‌ربازى و به‌رپرسى باڵایشى تێدایه، به‌ڵام به‌بێ جیاوازى سزا دراون به‌پێى ئه‌و بڕیاره نایاسایییهى به سه‌رماندا سه‌پێنراوه و زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى موڵكى گشتییان داگیر كردووه، پله‌ى سه‌ربازى باڵایان هه‌یه و زۆربه‌شیان كه‌یسه‌كانیان یه‌كلا كراوه‌ته‌وه، زه‌وى هه‌یه زێده‌ڕۆیى كراوه‌ته سه‌ر و به‌هاكه‌ى زۆر زۆره.
داواكارى گشتى پێشتر به‌رامبه‌ر جێبه‌جێ نه‌كردنى بڕیاره‌كانى دادگا نیگه‌رانییان پیشان دابوو، ئه‌و كێشه‌یه لاى ئێوه‌ش هه‌یه؟
ئه‌وه كێشه‌یه‌كى سه‌ره‌كییه و بڕیاره‌كانى دادگا وه‌ك خۆى جێبه‌جێ ناكرێت، قایمقامییه‌ت و شاره‌وانى و لایه‌نه‌كانى تر پابه‌ندن به‌وه‌ى ده‌بێت بڕیاره‌كانى دادگا جێبه‌جێ بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ندان بڕیارى كۆتای دادگا هه‌یه جێبه‌جێ نه‌كراوه و زۆربه‌ى زۆریان ئه‌وانه‌ى زێده‌ڕۆییان كردووه، ئێسته له‌سه‌ر زه‌وى و خانووه‌كان نیشته‌جێن و ناتوانرێت بڕیاره‌كه وه‌ك خۆى جێبه‌جێ بكرێت كه باس له هه‌ڵگرتنى زێدهڕۆیییهكه ده‌كات، خه‌ڵك هه‌یه ده‌ڵێت خانووه‌كه‌م به‌سه‌ر بڕووخێنن چۆڵى ناكه‌م، بۆیه باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕیارى كۆتا له‌باره‌ى ئه‌و زێدهڕۆیییانهوه بدات.
هه‌ندێك زانیاریى هه‌یه گوایه موڵكى گشتیی هه‌یه له سنوورى كۆیه به‌هۆى بوونى بیره نه‌وته‌وه داگیر كراوه؟
له راستیدا هیچ زانیارییه‌كم نییه بیره نه‌وت داگیر كرابێت یان موڵكێك به‌هۆى بیره نهوتێكهوه داگیر كرابێت، چونكه ئێمه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سكاڵاى فه‌رمى و زانیاریى ته‌واو ده‌كه‌ین.
تا چه‌ند ئه‌و هاووڵاتییانه پارێزراون كه زانیاریتان پێ ده‌ده‌ن؟
رێوشێونى یاسایى هه‌یه و ناوى ئه‌و كه‌سه‌ى زانیارى ده‌دات ته‌نیا له قه‌ڵه‌مى دادگا ده‌بێت و دواتر ناوه‌كه‌ى پارێزراو ده‌بێت و زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى زانیارى ده‌ده‌ن مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانیان دروست نابێت.