مازدای 2019 سەرسوڕهێنەرە

:: AM:10:40:22/07/2017 ‌

كۆمپانیای مازدا تاكە ئۆتۆمبێلێكی بەشێوەیەكی ئەزموونی لە ئۆتۆمبێلی كوبیە بە مەكینەی "وانكل" دروست كرد و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەم/ئۆكتۆبەری 2019 لە پێشانگەی تۆكیۆی نێودەوڵەتی بۆ ئۆتۆمبێل نمایشی بكات و ئۆتۆمبێلەكە بەناوی "RX-9"یە.

گۆڤاری "مۆتۆر1" زانیارییەكانی دووپات كردەوە و ئاماژەی داوە، كۆمپانیای مازدا بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەریدا سەپێنرا نەكەوتووە و دەیەوێ دووبارە بێتەوە نێو ململانێكان، بەهۆی ئەوەی پێشتر مەكینەی وانكلی بەرهەم هێنا كە سووتەمەنی زۆرتری دەخوارد و پاشماوە و گازی پیسی زۆری دەردەدایە دەرەوە و ژینگەی بە تەواوی پیس دەكرد.

كۆمپانیای مازدا دووبارە دەستی بە چاككردنەوە و باشتركردنی مەكینەی وانكل كرد و سیستەمە هەوایییەكەی گۆڕیوە و لەو ڕەخنانەی پێشتر لە مەكینەكە دەگیرا و لەسەری سزا درا، بە تەواوی نەیهێشتووە و تواناكەی زیاتر كردووە بۆ هێزی ڕاكێشانی 400 ئەسپ، كێشی ئۆتۆمۆبێلە نوێكەش كە ناوی "RX-9"یە هەزار و 300 كیلۆگرام دەبێت.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، كە نرخی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیەی مازدا گرانترین بەرهەمی دەبێ، لەوكاتەوەی كۆمپانیاكە ئۆتۆمبێل دەخاتە بازاڕەوە، پێشبینی دەكەن نرخەكەی لە نێوان 70 تا 90 هەزار دۆلاری ئەمەریكی بێت.

كۆمپانیای مازدا ساڵی 1920 لە شاری هیرۆشیمای وڵاتی ژاپۆن دامەزراوە و ئۆتۆمبێل و ئامرازەكانی گواستنەوەی بەرهەم هێناوە، لە ساڵی 2007 زیاتر لە ملیۆنێك و 300 هەزار ئۆتۆمبێلی خستە بازاڕەكانەوە و لە 2011 وەك یەكێك لە 15 گەورەترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لەسەر ئاستی دنیا ناوی تۆمار كرا.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د