خانی گه‌وره، شوێنێكی گه‌وره و فراوان و جوان و مێژوویی شاری كۆیه‌یه، سیما و وێنای خانه‌كه گوزارشته له كولتوور و نه‌ریت و شارستانیی كۆنی ناوچه‌كه. له ئێسته‌دا به‌شێك له خانه‌كه ڕووخاوه و گومانی ڕووخانی به‌شێكی تری لێ ده‌كرێ، له‌به‌رئه‌وه مێژوونووسان و پسپۆڕان ھۆشیاری له ئه‌گه‌ری داڕمانی خانه‌كه ده‌ده‌ن. له به‌رامبه‌ردا لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و به‌رپرسان، ھۆكاری نۆژه‌ن نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ته‌نگژه‌ی دارایی ھه‌رێمی كوردستان.
مێژووی كۆیه بۆ دوو هه‌زار و 500 ساڵ پێش زاین ده‌گه‌ڕێته‌وه، خاوه‌ن مێژوویه‌كی گه‌ش و ڕووناكه، ناوچه‌یه‌كی گرنگ و پڕ بایه‌خ بووه. میرنشینه كوردییه‌كان به‌رده‌وام له‌ھه‌وڵدابوون بۆ ئه‌وه‌ی كۆیه بكه‌وێته ژێر فهڕمانڕهوایهتییان، تا ئێسته ژماره‌یه‌كی زۆر له شوێنه مێژوویییه‌كان له شاره‌كه‌دا ماون و به‌شێكیان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه.
خانی مه‌حموود ئاغا ساڵی ١٨٦٨ له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی غهفوورییهكان و به‌تایبه‌تی مه‌حموود ئاغای باوكی حه‌ماغای غه‌فووری دروست كراوه، بۆ دروستكردنی وه‌ستای به‌توانا و شاره‌زا له شاره دووره ده‌سته‌كانی كوردستان بانگھێشت كراون، به‌تایبه‌تی له شاری مووسڵ.
شێروان كاكه‌زیاد نه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی غهفوورییهكانه و له‌باره‌ی ئه‌و خانه بۆ "وشه"ی باس كرد، "مه‌حموود ئاغای باپیره گه‌وره‌مان، یه‌كێك بووه له كه‌سایه‌تییه دیار و به‌رچاوه‌كانی وراتی كۆیه و كوردستان به گشتی، كه له ماوه‌ی ژیانیدا به‌رده‌وام ھه‌وڵی داوه كرده‌وی به به‌ھا و به‌نرخ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می خۆی و سه‌رده‌می دوای خۆی خه‌ڵك سوودی لێ وه‌ربگرێ و به‌ھه‌موو شێوه‌یه‌ك خزمه‌ت بكات".
زاده‌ی مه‌حموود ئاغا گوتیشی: له ڕابردوودا كۆیه مه‌ڵبه‌ندێكی گرنگ و ناوچه‌یه‌كی ستراتیجی بووه، چونكه چه‌ق و سه‌نته‌ری به‌یه‌كه‌وه‌به‌ستنی نێوان شاره‌كانی به‌غدا، مووسڵ، كه‌ركووك و ھه‌ولێر بووه به شاره‌كانی خانێ-پیرانشهھر و مه‌ھاباد. به‌به‌رده‌وامی خه‌ڵك له‌و شاره‌دا ماونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه مه‌حموود ئاغا ئه‌و خانه‌ی دروست كردووه كه وه‌ك كاروانسه‌را مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و گه‌شتیاران و كاركه‌ران له‌وێدا پشوویان داوه و تێیدا گیرساونه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی دیزاین و شێوازی دروستكردنی خانه‌كه، دكتۆر جه‌مال فه‌تحوڵا مامۆستای به‌شی مێژوو له زانكۆی كۆیه، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خانی مه‌حموود ئاغا خانێكی گه‌وره و فراوانه، به‌شێوه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش دیزاین كراوه و ساز كراوه، پێداویستی و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ھا و به‌نرخ له خانه‌كه‌دا به‌كار ھاتووه، ھه‌وڵ دراوه له ڕواڵه‌ت و له جه‌وھه‌ردا خانێكی جوان و ناوازه دروست بكه‌ن، له ڕاستیدا سیما و تایبه‌تمه‌ندیی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی پێوه دیاره.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆی كۆیه گوتی، ئه‌و خانه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری هه‌زار و 360 مه‌تر دووجار دروست كراوه و له دوو نھۆم پێك ھاتووه. نھۆمی یه‌كه‌م ٣٣ ژوور و نھۆمی دووه‌م ٣٢ ژووری لێ دروست كراوه، ژوور و ھۆڵه‌كانی نھۆمی دووه‌م وه‌ك ھۆتێل به‌كار ھاتووه، ھاوكات نھۆمی یه‌كه‌م وه‌ك ته‌وێڵه بۆ مه‌ڕ و ماڵات و كه‌لوپه‌له‌كانی ھاووڵاتییانی نھۆمی دووه‌م به‌كار ھاتووه.
خانی مه‌حموود ئاغا كه به خانی گه‌وره‌ش ناو ده‌برێ، به‌ھای مێژوویی، كولتووری، شارستانی و گه‌شتیاریی ھه‌یه، له دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانه‌كه، ده‌كرێ وه‌ك شوێنێكی مێژوویی و كولتووری و گه‌شتیاری سوودی لێ وه‌ربگیرێ، ده‌روازه‌یه‌كی باشیش ده‌بێ بۆ ڕاكێشانی گه‌شتیارانی شاره‌كانی تری كوردستان، ھاوكات بكرێته ناوه‌ندێكی بازرگانی و سه‌نته‌ری فرۆشتن.
لای خۆیه‌وه سه‌ركه‌وت سۆفی لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خانی گه‌وره موڵكی بنه‌ماڵه‌ی غهفوورییهكانه، فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌ش له ساڵی ٢٠١٣ه‌وه سه‌رقاڵی ئه‌و خانه‌یه و ساڵی ٢٠١٤ بڕه گوژمه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه و كرێی كڕینه‌وه‌ی خانه‌كه ته‌رخان كرا، به‌ڵام به‌ھۆی شه‌ڕی داعش و ته‌نگژه‌ی دارایی پاره‌كه خه‌رج نه‌كرا.
لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه ئاماژه‌ی دا، له سنووری كۆیه دوو خان و 70 خانووی كهلهپووریمان ھه‌یه، له‌و ناوه‌دا چوار خانووی كه‌له‌پووری موڵكی گشتییه، له‌و چوار خانووه سێ خانوویان نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه‌یه. ئێمه به‌به‌رده‌وامی ھه‌وڵمان داوه ھه‌موو ڕێگه‌یه‌كمان گرتووه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات ئه‌و خانه نۆژه‌ن بكرێته‌وه. ئه‌ڵبه‌ته ته‌نیا ئه‌م خانه پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه نییه، به‌ڵكو ژماره‌یه‌ك شوێنی تری مێژوویی و كولتووری له سنووره‌كه‌ماندا ھه‌یه كه پێویستییان به نۆژه‌نكردنه‌وه ھه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی شوناس و ناسنامه‌ی ناوچه‌كه به زیندوویی بمێنێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی به‌شێكی خانه‌كه ڕووخاوه، به‌ڵام سه‌ركه‌وت سۆفی باوه‌ڕی وایه كه به‌شه‌كانی تری خانه‌كه، شیمانه‌ی ڕووخانی لێ ناكرێ، ئه‌گه‌ر له بارودۆخێكی جیاواز و نه‌خوازراویشدا ڕووخانی به‌دوادا بێ ده‌سه‌ڵاتمان نییه، چونكه ته‌نگژه‌ی دارایی به‌سه‌ر ته‌واوی سێكستهره جیاوازه‌كانی ھه‌رێمی كوردستاندا باڵاده‌سته.
فه‌رمانگه‌ی شوێنه‌واری كۆیه، دیزاین و ھێڵكاری تایبه‌تیان بۆ خانی گه‌وره كردووه و ده‌یانه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێش له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌سه‌نی خانه‌كه نۆژه‌نی بكه‌نه‌وه و ھاوشێوه‌ی خانه پێشكه‌وتووه‌كانی سه‌رده‌می عوسمانیی لێ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی خانه‌كانی باكوری كوردستان، به‌م شێوه‌یه ده‌بێته ناوه‌ندێكی گه‌وره و بازاڕێكی مۆدێرن.
له سنووری كۆیه 180 شوێنی شوێنه‌واری ھه‌یه، گرینگ‌ترینیان ئه‌مانه‌ن: خانی گه‌وره، قشڵه‌ی كۆیه، قه‌ڵای شیله، قه‌ڵای ساتوقه‌ڵا، قه‌ڵای بۆگد، چوار تاقان.
پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر دوكتۆر جه‌مال روونی كرده‌وه، خانی گه‌وره به‌شێكه له كولتوور و شوناس و مێژووی كۆیه، بوونی ئه‌و خانه به‌و فراوانییه ده‌رخه‌ری زیندوویه‌تیی ئه‌و شاره‌یه، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و شوێنه مێژووییه و ته‌واوی شوێنه مێژوویییهكانی سنووری كۆیه نۆژه‌ن بكرێنه‌وه، به‌مه‌رجێك له‌سه‌ر ھه‌مان دیزاین و شێوازی خۆی بێ، بۆ ئه‌وه‌ی دیزاینه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی له ده‌ست نه‌دا و به‌ھای مێژوویی بمێنێت.
وشه/ كۆیه