قەبارەی بازرگانیی نێوان ئێران و سعوودیە گەیشتە سفر

:: AM:11:06:22/07/2017 ‌

وەزارەتی  پیشەسازی و بازرگانی ئێران ئاشكرای كرد كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و سعوودیە گەیشتووتە سفر.

موجتەبا خەسرٶتاج  جێگری وەزیری پیشەسازی ئەو وڵاتە دەڵێت، "هیچ بڕە هەناردەكردنێكمان بۆ سعوودیە نییە و لە سعوودیەشەوە هیچ شتێك هاوردەی ئێران ناكرێت."

بە گوتەی ئەو بەرپرسە، ئێران هیچ سنوورێكی بۆ هاوردەكاری سعوودیە دانەناوە. ئەگەر هەندێك وڵات سنووریان بۆ ئەوە داناوە بەرهەمی ئێرانی وەربگرن، ئەوا لە ئێران هیچ مادەیەكی یاسایی بۆ ئەوە نییە رێگری لەوە بكات بەرهەمی هیچ وڵاتێك وەرنەگرێت و هیچ جۆرە هۆشدارییەك بە كەرتی تایبەتیش نەدراوە و كەس پێشی پێ نەگرتوون.

پێشتر ئێران لە رێی سعوودیەوە قوماش، رۆنی گەنمەشامی، ئامێری كشتوكاڵی، كاغەز و ئەلەمنیۆم و هەندێك دەرمانی هاوردە دەكرد و زەنجەبیل، سەوزە، ترێ و كشمیش، میوە، كاشی و سیرامیك و قیری هەناردە دەكرد.

لە ساڵی ٢٠١٤ قەبارەی هەناردەی ئێران بەرەو سعوودیە سەرووی ١٢٤ هەزار دۆلار بوو و بە بڕی ٣٧ هەزار دۆلاریش شتومەك هاوردە كراوە.

سەرچاوە/ رادیۆ زەمانێ



وشە - سلێمان تاشان