شارەزایان ئاماژە بەوە دەكەن، كە خواردنەوەی سێ كووپ شیر بەشێوەی ڕۆژانە یارمەتی زۆری مرۆڤ دەدات، چونكە شیر خواردنەوەیەكی پڕ بەها خۆراكییەكانەوە، بێهێزی ناهێڵێ و ئێسك بە تەواوی پتەو دەكات.
بەگوێرەی تاقیكردنەوەیەك كە زانایان لەسەر كۆمەڵێك خەڵك ئەنجامیان داوە و دەركەوتووە، كە شیر خواردنەوە بەشێوەی ڕۆژانە ئێسك زۆر بەهێز دەكات، چونكە ڕێژەیەكی زۆر كالیسیۆمی تێدایە و وا دەكات ئێسك بە پتەوی و بەهێزی بمێنێتەوە، جگەلەوە شیر یارمەتی مژینی ڤیتامین Dی دەدات كە لە تیشكی خۆرەوە مرۆڤ وەری دەگرێت.
ڕێژەی 80% پێكهاتەی شیر لە مادەی كازین پێك هاتووە و 20% تریشی مادە سپییەكانن، كە بۆ پارێزگاری لەش و مانەوە بە تەندروستی زۆر چالاك و بەهێزە، لە نزیكەی هەر 224 گرام شیر بڕی 290 میلیگرام كالیسیۆم و هەشت گرام پرۆتین و 13 گرام كاربۆهیدارات و 170 گرام سۆدیۆم و 230 گرام پۆتاسیۆم و هەشت گرام چەوری هەیە، بەگشتی مرۆڤ لە ڕۆژێكدا پێویستی بە هەزار میلیگرام كالیسیۆم هەیە، بۆیە ئەگەر ڕۆژانە سێ كووپ شیر بخۆنەوە، ئەوا 870 میلیگرام كالیسیۆمتان دەست دەكەوێت، جەستەی مرۆڤیش ڕۆژانە 130 میلیگرام كالیسیۆم خۆی بەرهەمی دێنێت و بە گشتی سێ كووپ شیر وا دەكات پێویستییەكانت لە كالیسیۆم پڕ ببێتەوە و تەندروست و بەهێز بمێننەوە.
وەرگێڕانی: ڕۆزی عەبدوڕەحمان.