لە كۆی 78 ملیار.. بیل گێتس یەك دۆلاریش نادات بە منداڵەكانی

:: PM:01:46:31/10/2016 ‌

دەوڵەمەنترین مرۆڤی سەر زەوی كە ماوەی نزیكی 10 ساڵە ئەو ناسناوەی هەیە، نایەوێ دوای خۆی، یەك دۆلاریش بۆ منداڵەكانی بەجێ بهێڵێ.

بیل گێتس خاوەنی "مایكرۆسۆفت" كۆمپانیای زەبەلاحی ئەمەریكی، بە كۆكردنەوەی زیاتر لە 78 ملیار دۆلار (وەك گۆڤاری فۆربێس ئاماژەی پێ كردووە) دەوڵەمەندترین سەرمایەدارە لە دنیادا، بەڵام لە هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراودا، بڕیاری داوە سەرمایەكەی بۆ منداڵەكانی جێ نەهێڵێ و دوای خۆی هەمووی بخاتە نێو ڕێكخراوە خێرخوازییەكانەوە.

ئەو سەرمایەدارە، زانایەكی گەورەی بواری تەكنۆلۆژیاشە، سەرمایەكەشی بەهۆی زانستەكەیەوە كۆ كردووەتەوە، بۆیە هەمیشە گوتەكانی وەك یەكێك لە كەسایەتییە ناودارەكان، جێگەی بایەخی خەڵكە و خاوەنی فەیسبووك، تەنیا بە گوێگرتن لە گوتارێكی ئەو، بۆی بووە هاندەر كە ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییە گەورەیە دروست بكات.

بیل گێتس (60 ساڵ) سێ منداڵی هەیە، جێنیفەر (20 ساڵ)، رۆری (17 ساڵ) و فۆبی (14ساڵ)، بۆ ئەوەی منداڵەكانی پشتی لێ نەدەنەوە و خوێندنەكەیان تەواو بكەن و بە ئارەقی ماندووبوونی خۆیان بگەن بە ژیانێكی باش، ئەو بڕیارەی داوە و نایەوێ دوای خۆی یەك دۆلاریشیان بۆ جێ بهێڵێ، تەنانەت ئێستەش وەك منداڵی دەوڵمەند و بۆرژوازییەكان ناژین، بۆیە منداڵەكانیشی تێ دەگەن لە ویستی باوكیان و دەشڵێن: شانازی بەو بڕیارەوە دەكەین.

سەرچاوە: ئەلعەرەبییە


وشە - كوردۆ شابان