وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان کرا

:: PM:01:11:22/07/2017 ‌

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پرسی ئاو كۆبوونەوەی ژمارە حەوتی ئەنجام دەدات و چەند پرسێكی تری وەك پەسەندكردنی پرسی دەنگ لەسەر چەند پڕۆژە یاسایەك دەدرێت، كە پڕۆژە یاسای دەزگەی هەواڵگری نیشتمانیی عێراقە.

ئەمڕۆ شەموو 22ـی تەمووز، بەگوێرەی بەرنامەی كاری دانیشتنەكان بڵاو كراوەتەوە تیایدا هاتووە، لە دانیشتنی ژمارە حەوتی ئەنجوومەن گفتوگۆ لەسەر پرسی ئاو لەگەڵ ئێران دەكرێت.

زانا ڕۆستایی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، دانیشتنەكان بەردەوامە پرسی ئاو لەئێستەدا زۆرترین گفتوگۆی لەسەر دەكرێت، بەڵام پێناچێت هیچ بڕیارێك بدرێت.

ڕۆستایی زیاتر گوتی، گفتوگۆكان چڕبۆتەوە بۆیە لیژنە تایبەتەكانی ئەنجوومەن ڕوونكردنەوە دەدەن لەسەر بابەتەكان و دانیشتنەكان بەردەوامە، وەزیرەكان و ئەندامانی ئەنجوومەن بەشێوەیەكی گشتی لەسەر كێشەی كەمبوونەوەی ئاو لە عێراق گفتوگۆ دەكەن.

لە بەشێكی دانیشتنەكەی ئەنجوومەن گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پڕۆژە یاسای پاسەپۆڕتی بیانی لەلایەن لیژنەی بەرگری و لیژنەی یاسایی، هەروەها گفتوگۆ دەكرێت لەسەر پڕۆژە یاسای كۆنتڕۆڵی بریكارنامەی بازرگانی لەلایەن لیژنەی ئابووری و وەبەرهێنان.

ماوەی مانگێكە وڵاتی ئێران ئاوی زێی بچووكی لەسەر هەرێمی كوردستان گرتۆتەوە بە دروستكردنی چەند بەنداوێك لە خۆڕهەڵاتی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد