ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكایی "كیم كارداشیان" نوێترین ده‌ركه‌وتنی به كۆمه‌ڵێك وێنه‌وه له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به جلێكی ته‌نكه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی وێنه‌كانی كارداشیان له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وێنه‌كانی ئه‌ویان وه‌ك هه‌واڵێكی گرنك باس كردووه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌وه دێ كه ناوبرا ماوه‌ی دوو مانگه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ستاندبوو.
كیم كارداشیان یه‌كێكه له‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر له 101 ملیۆن هه‌واداری هه‌یه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه كۆمپانیا و بازرگانه‌كان له ڕێگه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌وه ڕێكلام بۆ كاڵاكانی خۆیان بكه‌ن، كه كه‌مترین گرێبه‌ستی كارداشیان بریتی بووه له 12 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ڕیتانی بۆ بواری جلوبه‌رگی ئافره‌تان.
كیم كارداشیان ساڵی ١٩٨٠ له ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه و ساڵی ٢٠٠٧ وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی له سه‌رتاسه‌ری جیهان ناسرا و زۆرترین هه‌واداری له سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌یه، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، ئێسته له گه‌ڵ "كانێیه وێست"ی هاوسه‌ر ژیان به‌ڕێ ده‌كات، كه هاوكات یه‌كێكه له ملیۆنێره‌كانی ئه‌مه‌ریكا.