هونه‌رمه‌ند غاده عه‌بدوره‌زاق به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م پارچه ڤیدیۆیه له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ته‌واوی گومانه‌كانی بۆ سه‌ر خۆی زیاتر كرد به‌وه‌ی نایه‌وێ سه‌روه‌ته‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه.
له‌م پارچه ڤیدیۆیه‌دا ئه‌و ئه‌كته‌ره میسرییه له دوورگه‌ی ماڵدیفی گه‌شتیاریدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه شوێنێكی زۆر خۆشی پشوودانی ئه‌ستێره‌كانی هۆڵیووده و زۆربه‌ی كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی جیهان له‌وێ ده‌بنیرێن كه بۆ پشوودان له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌یان بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌مێننه‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه و هه‌وادارانی تووشی سه‌ر سوڕمان كردووه، غاده له واڵی تایبه‌تی خۆی نووسیووه‌تی، ئه‌وه ماڵی منه له ماڵدیف و بۆ پشوودان كڕیوومه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ناوبراو به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ئه‌كته‌ر ناسراوه له‌ناو ناوه‌ندی هونه‌ری میسریدا، به‌ڵام چاودێرانی ئه‌و وڵاته پێیان سامانی غاده زۆر زیاتره له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا.
خه‌ڵكی پێیان وایه ئه‌م هونه‌رمه‌نده دژی دابونه‌ریتی میسڕییه‌كانه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هاوڕه‌گه‌زخواز ناسراوه و زۆرترین فلیمه‌كانی ئافره‌ت ماچ ده‌كات و دیمه‌نی ورووژێنه‌ر ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه زۆرجار سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن له دادگه‌كانی میسڕی و به‌وه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن ده‌یه‌وێ خۆڕه‌وشتی كچانی ئه‌و وڵاته بشێوێنی.
غاده عه‌بدولره‌زاق هونه‌رمه‌ندی ناسراوی میسڕ و سینه‌مای عه‌ره‌بییه له ساڵی 1965 له شاری شه‌رقییه له‌دایك بووه و یه‌كه‌م كاری هونه‌ری به‌ناوی "دزینی جه‌سته‌م" بۆ ساڵی 1997 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بووه هۆی ناوداربوونی.