پۆلیسی هەولێر كەسێكی ترسناكی گرت

:: AM:09:29:23/07/2017 ‌

پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ئاشكرای دەكات كە هاووڵاتییەكی عەرەبی گرتووە كە ترسناكترین جۆری مادەی هۆشبەری بەكار هێناوە.

ئێوارەی دوێنێ شەموو، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر ناسراو بە پۆلیسی 104 ئاشكرایان كردووە، شەوی ڕابردوو هێزەكانیان كەسێكیان گرتووە ترسناكترین جۆری مادەی هۆشبەری بەكار هێناوە.

پۆلیسی 104 دەڵێت، ئەو كەسە بەڕەگەز عەرەبە و خەڵكی كوردستان نییە، دوای گرتنی ڕادەستی هێزەكانی ئاسایشیان كردووە.

لەماوەی ڕابردووش لە نزیك گوندی هەرشەم پۆلیس و هێزەكانی ئاسایش لە هەولێر توانییان چەند هاووڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی بگرن كە لەناو زەوییەكی كشتوكاڵی خەریكی ڕواندنی جۆرە نەمامێك بوون كە مادەی هۆشبەری لێ‌ بەرهەم دێت.

بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر بەهۆی نزیكی لە سنوورەكانی ئێران تا ڕادەیەك زیادی كردووە، ژووی ئاسایشی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەكان ئاشكرای كردووە، لە ساڵی 2016 ئاماری تووشبووانی مادە هۆشبەرەكان 533 هاووڵاتی بوونە.





وشە - رامیار جەواد