ریال مەدرید هێرشبەرێكی نوێ دەكاتە ئامانج

:: AM:09:42:23/07/2017 ‌

یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی ئیسپانیا و ئەوروپا بۆ شوێن پڕكردنەوەی رۆیشتنی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزی، بەنیازە لەم هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێكی نوێ ئیمزا بكات.

رۆژنامەی (دیاریۆ گۆڵ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە: یانەی ریال مەدرید بڕیاریداوە لەم هاوینەدا هەوڵی گرێبەستكردن لەگەڵ ماركۆس راشفۆردی هێرشبەری لاوی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بدات.

زێنەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریال مەدرید گرێبەستكردنی لەگەڵ راشفۆرد هیناوەتە ریزبەندی یەكەمی داواخوازییەكانی بۆ پڕكردنەوەی شوێنی مۆراتا.

بەگوێرەی سەرچاوەكە نرخی ئێستای راشفۆرد لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزاناندا لەنێوان 18 تا 20 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، بەڵام جۆزێ مۆرینۆی راهێنەر و سەرۆكایەتی یانەی مانچستەر یونایتد بەهیچ شێوەیەك رازی نابن بەو بڕە پارە كەمە ئەو هێرشبەرە تەمەن 19 ساڵییەیان بفرۆشت.

زێدان بۆ شوێنی مۆراتا دوای چەند هێرشبەرێكی نوێی كردووە كە یەكەمیان راشفۆردە، دوای ئەویش ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بڕووسیا دۆرتمۆند، تیمۆ فێرنەری هێرشبەری یانەی لایبزیگی ئەڵمانی و كاسپەر دۆلبێرگی هێرشبەری یانەی ئەیاكسی هۆڵەندی دێن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م