گازی به‌نزین ژه‌هراوییه، له‌كاتێكدا ئۆتۆمبێل ڕاوه‌ستاوه و هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی داخراوه، ئه‌گه‌رچی ئیشیش ناكا، به‌ڵام هه‌ر گازی به‌نزین له ڕێگه‌ی بۆشاییه‌كانه‌وه بۆ ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گوازرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش زیانی بۆ پێست و جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه، به‌تایبه‌ت له كاتی هه‌ناسه‌دان و چوونه‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و گازه، كه ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به خڕۆكه سپییه‌كانی خوێن.
ئه‌و گازه كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر خوێنی ئافره‌تان، كه ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه، بۆیا باشتره ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ئۆتۆمبێل لێ ده‌خوڕن، ئاگاداری ئه‌وه‌بن و پێش لێخوڕینی ئۆتۆمبێل، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان بكه‌نه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك.
زیانی گازی به‌نزین، له كاتی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبێل له‌به‌ر خۆردا زیاتر ده‌بێ وه‌ك له كاتی ڕاوه‌ستانی له‌كاتی سه‌رمادا، واته له وه‌رزی زستاندا زیانه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه، به‌ڵام زانایان له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه هه‌ر به پێویستیان زانیوه پێش سواربوونی ئۆتۆمبێل بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كان بكه‌ره‌وه، پاشان ده‌توانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت لێ بخوڕیت، ئه‌وه‌ش بزانه باشتر وایه پاش ئه‌و ماوه‌یه ئینجا ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بخه‌یته كار و پاش گه‌رمبوونی ماكینهكه، به‌ڕێ بكه‌ویت.
به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو شۆفێرێك له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل ده‌بێ یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌مێك بكاته‌وه، بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی هه‌وا له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه. كه هه‌ر به پێی ڕێنماییه‌كه باشترین جۆر ئه‌وه‌یه، په‌نجه‌ره‌ی ته‌نیشت شۆفێر و پشت شۆفێر كه‌مێك بكرێنه‌وه، واته به شێوه‌ی ڕاست و چه‌پ كردن به په‌نجه‌ره‌كان.
سه‌رچاوه: theglobeandmail