بەرشەلۆنە ئەو یاریزانەی دەفرۆشێ

:: AM:10:02:23/07/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەیی فرۆشتنی رافینیای یاریزانی لاوی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی بۆ یانەی ئاسناڵی ئینگلیزی پێشان دا.

ماڵپەڕی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: رافینیا لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە گەشتەكەی بۆ شاری ئەمەریكا نەكردووە و ئامادەكاری دەكات بۆ رۆیشتن لە یانەكەدا لە ماوەی گواستنەوەی ئێستای یاریزاناندا.

ئاماژەی بەوەشدا كە یانەی بەرشەلۆنە لاری نییە لە فرۆشتنی رافینیا لەم هاوینەدا، بەڵام بە كەمتر لە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابێت.

یانەی بەرشەلۆنە ئامانجی لە فرۆشتنی رافینیای تەمەن 24 ساڵ ئەوەیە كە بەپارەكەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی نوێ ئەنجام بدات بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی لە هێڵی ناوەڕاستدا.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م