بەڵگە لەسەر بوونەوەرە ئاسمانییەكان دۆزرایەوە

:: AM:10:26:23/07/2017 ‌

پسپۆڕێكی مەكسیكی ئاشكرای كرد، شوێنەواری نامۆ لە نزیك هێڵی شاری نازكا لە وڵاتی پیرۆ دۆزراوەتەوە، ئەوە دەردەخات كە سەردەمێك بوونەوەرە گەردوونییەكان لەگەڵ مرۆڤ بە تەبایی ژیاون و كاتیان بەسەر بردووە.

جێمی مۆسان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هەفتەی ڕابردوو پەیكەری پێنج بوونەوەری نامۆی ئاشكرا كرد كە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو دۆزیویانەتەوە.

مۆسان تەواوی ژیانی خۆی تەرخان كردووە بە گەڕان بۆ دۆزینەوەی شوێنەوارەكانی دیاردەكانی دەرەوەی هەسارەی زەوی لەسەر هەسارەی زەویدا، لە ڕێی تیشكی سینی و ترشی ناوەكی و شیكردنەوەی كاربۆنی بەجێماو لەسەر شوێنەكان، بۆ ئەوەی بگاتە ئەو ئەنجامەی كە بوونەوەرەكان لەسەر زەوی بوونیان هەبووە یان نا.

دوای دۆزینەوەی ئەو پێنج پەیكەرەی بوونەوەرەكان، مۆسان گوتی، ئێستە بە تەواوی دڵنیا بووینەوە و بەڵگەی زانستی تەواومان لەبەر دەستە لەبارەی بوونی بوونەوەرەكان لە نێو بۆشایی گەردووندا.

هەروەها دەڵێ، پێشتر ئەگەری بوونی بوونەوەرەكان لەسەر زەوی تەنیا گریمانە بوو، بەڵام ئێستە بووەتە واقیع و ڕۆژانێك بوونەوەرەكان بەشێوەیەكی ئاسایی لەسەر زەوی لەگەڵ مرۆڤدا ژیاون.

یەكێك لە پەیكەرە دۆزراوەكان كە مێژووەكەی بۆ هەزار و 700 ساڵ پێش ئێستە دەگەڕێتەوە، درێژییەكەی 168 سانتیمەترە و سێ پەنجەی درێژ و خاوەنی مێشكێكی باریك و درێژیشە، ئەمەش بەڵگەیەكی حاشاهەڵنەگر و ڕوونە.

سەرچاوە/RT.



وشە - باز ئه‌حمه‌د