وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستێكی نوێی مووچەی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ یەكشەم 23ـی تەمووز، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بڵاوکراوەیەکدا کە کۆپییەکی بۆ "وشە" نێردراوە، لیستێكی نوێی مووچەی بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژە دراوە، رۆژانی دووشەم و سێشەم مووچە دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕای گەیاندووە، ڕۆژانی دووشەم و سێشەم مووچەی مانگی ئایار "پێنج"ی ساڵی 2017 ی"فەرماندەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فەرماندەی پۆلیسی بەرگری و فریاكەوتن" دابەش دەكرێت.