ده‌رهێنه‌رى كورد مه‌حموود محه‌مه‌د له‌ڕێى گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكى شه‌هیدكردنى باوكییه‌وه، بیرۆكه‌ى كاركردنى فیلمێكى نوێی بۆ دروست ده‌بێت و تێیدا داوا له خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگ بده‌ن به‌ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ده‌رهێنه‌رى ناوبراو ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به"وشه"ى راگه‌یاند: "دوایین جه‌نگ" ناوى نوێترین فیلمى منه، بیرۆكه‌كه‌ى له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه كه بۆ هانى خه‌ڵكى كوردستان بدرێت به "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن به‌ریفراندۆم و گشتپرسى باشوورى كوردستان. گرووپێكى هونه‌رى به‌ناوى ئاگرین خۆبه‌خشانه هاوكاریم ده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فیلمه، ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمه له‌و كورته فیلمه‌دا، بڵێم خوێنى باوكم له‌گه‌ڵ خوێنى هه‌زاران شه‌هید كه ڕژاوه به‌خۆڕایی نییه، پێویسته هه‌مووان ئه‌وه بزانن كورد پێویسته به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕوا.
هه‌روه‌ها گوتی، له ئێسته‌دا ئه‌و فیلمه به‌شێكى زۆرى كاره‌كانى بۆ كراوه و له میحوه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه له ماوه‌ى 20 ڕۆژدا وێنه‌گرتنى بۆ كراوه.
شایه‌نى باسه ده‌رهێنه‌رى ناوبراو ته‌مه‌نى ته‌نیا سێ ساڵ بووه باوكى شه‌هید بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌ودا باس و خواسته‌كانى كورد و كوردستانیش گه‌وره بوونه و ئێسته هه‌رێمى كوردستان خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئاماده ده‌كات و ئه‌ویش كار بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئه‌و فیلمه نوێیه‌ى ده‌كات. وه‌ك ده‌ڵێت: ده‌مه‌وێت له‌ڕێى گێڕانه‌وه‌ى چیرۆكى شه‌هیدبوونى باوكمه‌وه، نه‌وه‌ى نوێ هان بده‌م به "به‌ڵێ" ده‌نگ بده‌ن به‌ریفراندۆم. له‌و فیلمه‌دا 25 كه‌س به‌شدارن و قۆناغی مۆنتاجى ته‌واو بووه .
بڵند فاتیح ئه‌ندامى گرووپی ئاگرین كه خۆبه‌خشانه هاوكارى ئه‌و ده‌رهێنه‌ره ده‌كه‌ن، به"وشه"ى راگه‌یاند: كاركردن به‌بێ سپۆنسه‌ر له‌و جۆره كارانه ئه‌سته‌مه، ئێمه مه‌به‌ستمانه خۆبه‌خشانه ئه‌و كورته فیلمه دروست بكه‌ین و قورسایییه‌كانیش بخه‌ینه سه‌ر شانى خۆمان، ئه‌وه‌ى گرنگه له‌و كورته فیلمه‌دا په‌یامێكى تایبه‌ته بۆ سه‌ربه‌خۆیی و گشتپرسى كوردستان .
وشه/ شاخه‌وان شێخانى