شنیار ئه‌حمه‌د (ته‌مه‌ن 20 ساڵ) ناسراو به یارجان، دوای ئه‌و تۆمه‌ته‌ی له تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بۆی كرا له‌باره‌ی ناسناوی بوون به شاجوانییه‌كه‌ی، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو کردوەوە.
یارجان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك له لایه‌ن په‌یجی زانكۆ بۆ یه‌كه‌م جار وه‌ك شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان هه‌ڵبژێردرا، بۆ ماوه‌یه‌ك كاری مۆدێلی له‌سه‌ر ئه‌م ناسناوه كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمەڵێک کەس دژی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بوون، جارێكی تر له لایه‌ن چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌هلییه‌وه له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ئه‌نجام درا، بۆ به‌خشینی ناسناوی شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، یارجان وه‌ك به‌شداربووی شاری سلێمانی به‌شداری كرد و تێیدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا هیچ ناسناوێكی پێ نه‌به‌خشرا، یارجان وه‌ك شاجوانی شاری سلێمانی به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر كاری مۆدێل، به‌مه‌ش هه‌وادارانی تووڕه كرد و به‌رده‌وام توانج و ڕه‌خنه‌یان لێ ده‌گرت و داوایان لێ كرد واز له‌و ناسناوه بهێنێت كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمی نییە بۆ پشتڕاستکردنەوەی.
ئەو خاتونە شۆخە له لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر به شاجوانبوونی خۆی خستە روو و ئاماژەی دا، هه‌ر له‌و كاته‌ی رام گه‌یاند بووم به شاجوانی سلێمانی، نه‌ك به گوته‌ی خۆم یان چەند کەسێک، به‌ڵكو به فه‌رمی و یاسایی له لایه‌ن وه‌زارتی ڕۆشنبیری دیاری كراوم وه‌ك شاجوانی سلێمانی، هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش به‌دڵی نییه یان گومان ده‌كه‌ن، با پێوه‌ندی بكه‌ن به وه‌زاره‌ته‌وه، تكا ده‌كه‌م كه‌س من نه‌خاته ڕیزی ئه‌وانه‌ی ناوی شاجوانیان له خۆیان ناوه، له وه‌زاره‌تێكی گه‌وره‌ی وڵات شاجوانی فه‌رمی بیت، ئه‌مه زۆر گرنگتر و گه‌وره‌تره له‌وه‌ی له شارێك دانت پێدا بنرێت یان نا''.
له‌باره‌ی بوون به شاجوانییه‌كه‌ی دووباره باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی كرده‌وه كه له لایه‌ن په‌یجی زانكۆ دانی پێدا نراوه، باسی له‌وه كرد كه بڕوای ته‌واوی به‌و هه‌ڵبژاردنه هه‌یه، چونكه هیچ ساخته‌كارییه‌كی تێدا نه‌كراوه و هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و ناسناوه‌ی وەزارەت پێی بەخشیوە ده‌ڕوات .
یارجان ڕوو ده‌كاته هه‌وادارانی و ده‌ڵێت: ''تكایه مه‌مخه‌نه ئاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان لێ بووه به شاجوان، لام سه‌یره بۆ كه‌سانێك هه‌ن قبووڵی ئه‌وه ناكه‌ن ببم به شاجوان؟ ئایا نه‌بوون یان بوونم به شاجوان شتێك له ژیانی ئێوه ده‌گۆڕێت؟''
هه‌ڵبژاردنی شاجوان دابونه‌ریتێكی جیهانییه و له زۆربه‌ی وڵاتان ئه‌نجام ده‌درێت، به پێی ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه ده‌یگرێته خۆ، له دنیادا باوترین هه‌ڵبژاردن بۆ شاجوانی وڵاتان بووه، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له كوردستانیشدا به‌ڕێوه ده‌چێت، دوای هه‌ڵبژاردنی سێ شاجوانی كوردستان، له‌مساڵدا شاجوانی زانكۆ و په‌یمانگه و شار و شوێنه‌واره‌كانیش هه‌ڵبژێردرا.