تائێستا پرسیوتە کەکوپێک قاوە چی بەسەر لەشتدادێنێت دوای چەند
کاتژمێرێک لەخواردنەوەی؟ ئێمە سەیردەکەین بزانین چی رودەدات دوای ئەوەی قاوەکەمان
خواردەوە.
10خولەکی سەرەتا: کافایین
دەچێتەناو لوولەکانی خوێنەوە و
پەستانی خوێن زیاد دەکات و
لێدانی دڵ بەهاوسەنگی دەهێڵێتەوە.
دوای ٢٠خولەک: لەم خالەدا هەستدەکەی سەرنجت زیاترە و بەئاگاتری و هەروەها هەستدەکەی
ئامادەی بۆبڕیاردان لەسەرشتەکان و بە بێتاقەتی نامێنییەوە.
دوای ٣٠خولەک: لەشت ماددەی ئەدرینالینی زیاتر دەردەدات کەوات لێدەکات دەوروبەرت
بەباشی ببینی.
دوای ٤٠خولەک: ئاستی سیراۆتۆنین زیاددەکات کەچالاکت دەکات بۆ جوولە
کردن و بەهێزکردنی ماسولکەکان.
دوای ٤کاتژمێر: ئاستی بەهێزیت زیاددەکات کەوات لێدەکات بەبەردەوامی
بجوولێی بۆ دابەش بوونی ماددەکان لەلەشتدا بەهاوسەنگی و کێش کەم دەکات وچەوری
تێکدەشکێنێت.
سوودەکانی قاوە: خواردنەوەی قاوە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکاتەوە، لەتوێژینەوەیەکی
زانستیدا دۆزراوەتەوە کە ئەو کەسانەی لە رۆژێکدا سێ بۆ پێنج کوپ قاوە دەخۆنەوە
توشی هیچ نەخۆشییەکی دڵ نابن و هاوکات توشی جەلتەی دڵیش نایەن، قاوە بەگشتی ئازار
کەم دەکاتەوە و گرژبوونی ماسولکەیش ناهێڵێت.
وشە/رۆزی
سەرچاوە/ getholistichealth