پلەی گەرما گەیشتە 52 پلە

:: PM:04:16:23/07/2017 ‌

دەزگەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد، نزمترین پلەش 35 پلە بووە لە شارەدێیەكی هەولێر.

ئەمڕۆ یەكشەم 23ی تەمووز، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرمای لە سەعات 12ی نیوەڕۆ تۆمار كرد و وەك گەرمترین كاتی رۆژ و پلەی گەرما.

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشتر هۆشداری دابوو كە پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە، بۆیە ئەمڕۆش لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزتر بوونەوە بەبەراورد بە رۆژانی رابردوو كە لە چەندان شوێن 52 پلە تێپەڕی و نزمترین پلەش لە شارەدێی حاجی ئۆمەران بووە بە 35 پلە.

پلەكانی گەرما ئەمڕۆ بەم شێوەیە بوو:





وشە - رامیار جەواد