زهردبوونی ددانەکان یان تێکچوونیان بەهۆی خواردنەوەی چای رەش یان خواردنی شەکر و شیرنەمەنی روو دەدات.
زەردبوونی ددانەکان شێوەیەکی ناشرین بە پێکەنینەکانمان دەبەخشێت و زۆری جگەرەکێشان ددانەکان زەرد دهکات و دواتر دەیانپووکێنێتەوە، بەڵام ئەو کێشەیە چارەسەری هەیە و پێویست ناکات بچی بۆ لای پزیشک بۆ ددان سپیکردنەوە بههۆیهوه بڕێك پارە خهرج بکەی و خۆت تووشی بهكارهێنانی دهرمان و مادهی كیمیایی بكهی.
ئەو پێکهاتانەی لە خوارەوە دهخرێنه ڕوو باشترین رێگهن بۆ چارهسهری زهردی ددان و کاتێکی کەم و پارەیەکی کەمی تێدەچێت:
- زەیتی گوێزی هیندی، وەک ناسراوە ئەم زەیتە باشترین پێکهاتەیە کە مرۆڤ بەکاری دێنێت بۆ تەندروستی گشتی و هەروەها کاریگەریی زۆرباشی هەیە بۆ سپیبوونەوەی ددانەکان و تەندروستی ناو دەم، ئەم زەیتە ددانەکان سپی دەکاتەوە بە ماوەی کەمتر لە دوو خولەک.
- پێکهاتە سەرەکییەکان کە پێویستە بۆ سپیکردنەوەی ددانەکانت بریتین لە: زەیتی گوێزی هیندی و سۆدەی نان.
چۆنیەتی بەکارهێنان و گرتنەوەی تێکەڵەکە: زەیتی گوێزی هیندی و سۆدەی نان بە جوانی تێکەڵ بکەن و دواتر فڵچەیەکی ددان بێنن و پێکهاتەکانی بخەنه سەر و ددانەکانی بۆ ماوەی دوو خولەک پێ بشۆرە، دواتر خۆت کاریگەريیەکانی ئەم پێکهاتە سەرسوڕهێنەرە دهبینی.
وشە/رۆزی عەبدولڕەحمان
سەرچاوە/ getholistichealth