هاوینه‌هه‌وارێكی كوردستان كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی هێشتا شاره‌زای نین، له ژێر گه‌وره‌ترین شاخی كوردستاندایه و دیمه‌نێكی دڵڕفێنی هه‌یه، به جۆرێك گه‌شتیارانی ناوچه‌كه به به‌هه‌شت ناوی ده‌به‌ن.
هاوینه‌هه‌وارى "خاڵانه" ده‌كه‌وێته باكورى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌دیێ شێلادزێ /30 كم له شارۆكه‌ى ئامێدى دوور/ به یه‌كێك له خوشترین هاوینه‌هه‌واره‌كانى ناوچه‌كه و كوردستان ده‌ناسرێت ته‌نانه‌ت گه‌وره‌ترین دارى عیراق و كوردستان له‌و هاوینه هه‌واره هه‌ڵكه‌وتووه ، به‌ڵام تا ئێسته رێگاى ئوتومبێل ناكاتێ ، ئه‌مه‌ش هاووڵاتیانى ناوچه‌كه نیگه‌ران كردووه.
عه‌بدوڵڵا سدیق موختارى گوندى هلۆراى سه‌ر به شاره‌دیێ شێلادزێ به "وشه"ى راگه‌یاند، گه‌وره‌ترین داری هه‌رێمى كوردستان له هاوینه‌هه‌وارى خاڵانه‌ى سه‌ر به گونده‌كه‌یان هه‌ڵكه‌وتووه، وێڕاى ئه‌وه‌ی یه‌كێك له جوانترین تاڤگه و هاوینه‌هه‌واره‌كانى پارێزگاى دهۆك و ئامێدى له‌ژێر داره‌كه‌دایه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، تیره‌ی داره‌كه 13.5 مه‌تر ده‌بێ و به‌رزییه‌كه‌شی ده‌گاته زیاتر له 30 مه‌تر و بو 400 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا ئێسته‌یش وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه و ساڵانه زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س له هه‌موو وه‌رزه‌كانى ساڵ سه‌ردانى بۆ ده‌كه‌ن.
پێویسته بگوترێ، داری به ته‌مه‌ن و گه‌وره له ناوچه‌كانی كوردستان زۆرن، بۆیه ئه‌و زانیارییه‌ی كه داری ئه‌م گونده گه‌وره‌ترین بێت، له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه.
موختارى گوندى هلۆرا ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى زۆر سه‌رنجراكێش و جێگه‌ى ئاماژه‌پێكردنه، ئه‌و ئاوه‌ى له‌ژێر داركه‌یه وێڕاى ئه‌وه‌ی ئاوێكى سازگار و خاوێنه و بۆ ده‌یان جۆرى نه‌خۆشى له‌باره، له‌وانه به‌ردی گورچیله، هه‌ناسه و میزڵدان، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن تاقیگایه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ته‌ندرۆستیى دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى ژینگه‌ى پارێزگاى دهۆك پشكنینى بۆ كراوه و سه‌لمێندراوه.
دار چنار و هاوینه‌هه‌وارى خاڵانه ده‌كه‌وێته بنارى زنجیره چیاى گاره له‌سه‌ر رووبار‌ى زێى گه‌وره له خاڵى گوندى هلورا به‌ڵام تا ئێسته رێگاى ئۆتۆمبێل نایگاتێ، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیى له‌لایه‌ن دانیشتوانى گوند و گه‌شتیار و خه‌ڵكى ناوچه‌كه دروست كردووه چونكه ناتوانن هیچ دوكان و بازارێكی بۆ گه‌شتیاران لێ بكه‌نه‌وه، موختار واى گوت.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆرى